"180 ملیار دینار له سندوقی خانه‌نشینی كرێكاران خه‌رجكراوه"
ژمارەیەک کرێکار
وێستگه نیوز -
لقی سلێمانیی یه‌كێتیی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند كه 180 ملیار دینار پاره‌ی سندوقی خانه‌نشینیی كرێكاران خه‌رجكراوه و هیچ پرۆژه‌یه‌كی پێویستیش بۆ خزمه‌تكردنی كرێكاران نه‌كراوه، ئاماژه به‌وه‌شده‌دات كه ئاینده‌ی كرێكاران زامن نه‌كراوه و یاسا كارپێكراوه‌كان به‌شێكی زۆر له كرێكاره جۆراجۆره‌كانی پشتگوێی خستووه.
به بۆنه‌ی 131هه‌مین ساڵیادی رۆژی 1ی ئایار، رۆژی جیهانیی كرێكاران، لقی سلێمانیی یه‌كێتیی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "كرێكاران تائێستا له سایه‌ی حكومڕانیی خۆیی دا وه‌ك پێویست به مافه‌كانیان شاد نه‌بوون و ئاینده‌یان دابین نه‌كراوه، مووچه و بژێویی ژیانیان پارێزراو نییه. یاسا كارپێكراوه‌كان تا ئێستا وه‌ك پیویست خزمه‌تیان ناكات و جێبه‌جێ نه‌كراون یان نه‌توانراوه یاسای تایبه‌ت بۆ كار وخانه‌نشینیی كرێكاران ده‌ربكرێت شه‌هید و بریندارانی ڕووداوه‌كانی كار له چوارچێوه‌ی یاساكاندا وه‌ك پێویست جێگه‌یان نه‌كراوه‌ته‌وه و ئاینده‌یان زامن نه‌كراوه".
له ڕاگه‌یاندراوی لقی سلێمانیی یه‌كێتیی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستاندا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه "چه‌ندین پیشه‌ی جیاواز له كرێكاران تا ئێستا هیچ ئاینده‌یه‌كیان له چوارچێوه‌ی یاساكاندا نییه و مافی ده‌سته‌به‌ركردن نایانگرێته‌وه و له‌وانه سه‌رجه‌م شۆفێرانی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه و شۆفێرانی بارهه‌ڵگر و شۆفێرانی تاكسی و كرێكارانی رۆژانه كاری بیناسازی و چه‌ندین پیشه‌ی تر...".
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یاندراوی كرێكاراندا هاتووه "له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی مانگانه نزیكه‌ی 5 ملیار دینار داهاتی ده‌سته‌به‌ری كرێكاران له كرێكاران و خاوه‌ن كار وه‌رده‌گرن، كه پێویسته بخرێته خزمه‌ت كرێكاران و پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ كرێكاران، به‌ڵام زیاتر له 180 ملیار دینار پاره‌ی سندوقی خانه‌نشینیی كرێكاران له‌و سه‌ندوقه خه‌رجكراوه و هیچ پرۆژه‌یه‌كی پێویست بۆ خزمه‌تكردنی كرێكاران نه‌كراوه".
له ڕاگه‌یاندراوی كرێكارانی سلێمانیدا به بۆنه‌ی 1ی ئایاره‌وه ئاماژه به‌وه‌ش كراوه "سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه نوێترین بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی سه‌پاندویه‌تی، جۆرێكی تری باجه له‌سه‌ر كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ت، سه‌ره‌ڕای باجی ده‌سته‌به‌ركردن و سه‌ره‌ڕای خه‌رجكردنی پاره‌ی سندوقی خانه‌نشینی كرێكاران و خزمه‌ت نه‌كردنی كرێكاران له ئاستی پێویستدا".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی لقی سلێمانیی یه‌كێتیی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستاندا ئه‌وه‌ش نووسراوه "داواكارین چیتر خزمه‌ت و ماندووبوون و قوربانیدانی كرێكاران فه‌رامۆش نه‌كرێ و بایه‌خ به توانا و شاره‌زایی كرێكارانی ناوخۆ بدرێت و پیشتیوانیی ماف و داخوازی و ئاینده‌یان بكرێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه پێویسته داهاتی كۆكراوه‌ی ده‌سته‌به‌ری كرێكاران بۆ خزمه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانا و شاره‌زایی كرێكاران و پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ خزمه‌تی كرێكاران خه‌رج بكرێت. هه‌لی كار به داهاتی كرێكاران بۆ كرێكارانی ناوخۆ بدۆزرێته‌وه و هێنانی كرێكارانی بیانی به گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان بێت و ده‌رفه‌تی گونجاویان بۆ بڕه‌خسێت تا مافه‌كانیان پارێزراو بێت".
له‌باره‌ی ژنانی كرێكاریشه‌وه ئه‌وه هاتووه "كار و ده‌رفه‌تی گونجاو له به‌رده‌م ژنانی كرێكاردا ئاسان بكرێت له پێدانی مووچه و كار و خزمه‌تیاندا و ده‌رفه‌تی یه‌كسانیان بۆ بڕه‌خسێت" .
له كۆتایی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی لقی سلێمانیی یه‌كێتیی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستاندا باسی ئه‌وه‌ش كراوه "له كاتێكدا ده‌رفه‌تی گونجاو و پێویست هاتووه‌ته ئاراوه بۆ به‌دیهێنان و چه‌سپاندنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم بكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ هه‌نگاوی پێكه‌وه‌یی و پێكه‌وه كاركردن و ناكۆكییه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت".
PM:10:11:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 6172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت