نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تری فریاكه‌وتن له سلێمانی ده‌كرێته‌وه
شاری سلێمانی
وێستگه نیوز - له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌شاری سلێمانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تری فریاكه‌وتن به‌ڕووی هاوڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه و به‌وته‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه شاری سلێمانی ده‌بێته خاوه‌نی دوو نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن.
د. میران محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی وتی: "فریاكه‌وتنه نوێیه‌كه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی شاردا ده‌بێت و به‌ته‌واوی پێداویستییه‌كان و به سه‌رجه‌م پسپۆڕییه جیاوازه‌كانی وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری، گورچیله، شكاوی، جوانكاری، سوتاوی، شه‌ویلگه‌وڕوو، هه‌ناوی .. هتد خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌ش به هاوڵاتیانی سنوری شاری سلێمانی ده‌كات".
وتیشی: "بوونی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی له‌سه‌نته‌ری شاردا بۆخۆی لۆدێكی زۆری دروست كردبوو ئه‌مبوڵانسه‌كانی ته‌ندروستی له‌كاتی گه‌یاندنی نه‌خۆش و حاڵه‌ته كوتووپڕه‌كان زۆر ئاسته‌نگ ڕووبه‌ڕوویان ده‌بویه‌وه، جگه‌له‌وه‌ی وه‌ك به‌پێویستمان زانی نه‌خۆشخانه‌كه بكه‌ینه فریاكه‌وتنێكی خێرای فراوان".
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سه‌رباری بوونی قه‌یرانی دارایی، كردنی نه‌خۆشخانه‌ی شار به فریاكه‌وتن له ئێستادا پێویستییه‌كی گرنگه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ی شار و مه‌ڵبه‌ند و بنكه ته‌ندروستییه‌كان هه‌موو بێ جیاوازی هاوكارده‌بن".
د.میران ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌و به‌گرنگی زانی جیاوازییه‌كی دیكه‌ی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شار بخاته‌ڕوو به‌وه‌ی له كاتی حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كاندا ئه‌گه‌ربه ئه‌مبوڵانس نه‌توانرا نه‌خۆش بگه‌یه‌نرێت له‌ڕێگای هێلی كۆپته‌ره‌وه نه‌خۆش و حاڵه‌ته كوتوپڕه‌كان ده‌گه‌یه‌نرێنه نێو نه‌خۆشخانه‌كه و هه‌ربۆ ئه‌وه‌ش شوێنی نیشتنه‌وه‌ی هێلی كۆپته‌ر له‌بیرنه‌كراوه له‌كاتی دروستكردنی ئه‌م فریاكه‌وتنه‌ی ئێستا.
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "نه‌خۆشخانه‌ی شار وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام كاركردنی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌بێت به نه‌خۆشخانه‌یه‌كی فریاكه‌وتن، ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا بیرمان لێده‌كرده‌وه خه‌وێك بوو به‌ڵام له‌ئاینده ئه‌و خه‌وه دێته‌دی بۆ هاوكاری به‌رده‌وامی نه‌خۆشخانه‌كه هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ته‌ندروستی و پارێزگاری سلێمانی به‌ڵێنی پێداوین 50 كه‌سێك دابنێین بۆ كاركردن له ناو نه‌خۆشخانه‌كه له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانییه‌وه مانگانه به‌بڕێك پاره هاوكاری بكرێن، ئه‌و 50 كه‌سه‌ش نه‌هه‌لی كاره نه دامه‌زراندنه ته‌نها وه‌ك پێویستی نه‌خۆشخانه‌كه دایان ده‌نێین و پارێزگاریش مانگانه‌كه‌یان بۆ دابین ده‌كات".
PM:10:50:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 11381
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت