ئه‌مریكا، ئه‌ردۆغانی غه‌مبار كرد
وێستگه نیوز -
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه به بینینی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سوریا، غه‌مبار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه غه‌مباره به بینینی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سوریا كه له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" ده‌گه‌ڕێن.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته كه به پشتیوانی ئه‌مریكا له دژی چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ده‌جه‌نگێت.
هه‌فته‌ی رابردوو سوپای توركیا هێرشی كرده‌سه‌ر باره‌گای فه‌رمانده‌یی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له چیای قه‌ره‌چوغ و 28 شه‌ڕڤانی شه‌هید كرد، رۆژانی دواتریش له‌سه‌ر سنوور پێكدادان له‌نێوان سوپای توركیا و شه‌ڕڤانانی كورد روویدا.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا و بۆ رێگرتن له دووباره بوونه‌وه‌یان، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی توركیا كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له ناوچه‌كه‌دا بگه‌ڕێن.
به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ وڵاتی هندستان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتی: "به داخه‌وه بوونی ئاڵای ئه‌مریكا له‌پاڵ رێكخراوێكی تیرۆریستی به‌ناوی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل زۆر غه‌مبارمان ده‌كات".
جیاوازی هه‌ڵوێسته‌كان به‌رامبه‌ر شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل جۆرێك ئاڵۆزی له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا دروست كردووه و ئه‌ردۆغان كه له مانگی داهاتوودا چاوی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت، هه‌وڵده‌دات هه‌ڵوێستی واشنتۆن له‌وباره‌یه‌وه بگۆڕێت.
سه‌رۆك كۆماری توركیا وتیشی: "كه له 16ی ئایاردا چاوم به تره‌مپ كه‌وت، له‌وباره‌وه وتووێژ ده‌كه‌ین"، نیگه‌رانی خۆشی له به‌رده‌وامی هاریكاری نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ده‌ڕبڕی.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كاره رابگیرێت(...) ئه‌گه‌رنا ئه‌و شه‌ڕه‌نگێزییه بۆ ناوچه‌كه و ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت".
سه‌رچاوه: AFP
PM:11:10:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 6405
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت