یه‌كێتی پیاوان هۆشداری له حاڵه‌ته‌كانی كوشتن ده‌دات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
یه‌كێتی پیاوانی كوردستان هۆشداری له زیادبوونی تاوانه‌كانی كوشتن ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته له مانگێكدا چه‌ند كۆنفرانسێك له شاره‌كاندا بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ به‌كارنه‌هێنانی چه‌ك بكرێنه‌وه.
بورهان عه‌لی، سكرتێری یه‌كێتی پیاوانی كوردستان له لێدوانێَكدا بۆ وێستگه نیوز رایگه‌یاند، به‌پێی ئاماری لیژنه‌ی به‌دواداچوون و تۆماركردنی رێكخراوه‌كه‌یان ده‌ركه‌وتووه له ماوه‌ی چوار مانگی ئه‌مساڵدا تاوانه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن له حاڵه‌ته‌وه بۆته دیارده.
ناوبراو وتی: "له چوار مانگدا لای ئێمه سه‌رووی 100 كوشتن تۆماركراون و 11 كه‌سیش خۆیان كوشتوه، واته رۆژانه یه‌ك تا سێ پیاو كوژراون".
بورهان روونیكرده‌وه، ئه‌وان وه‌كو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له ساڵانی 2007 تا 2013 هه‌وڵی زۆریان داوه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك له ماڵه‌كان بێننه ده‌ره‌وه.
وتیشی: "له‌و كاته‌دا داوامان كرد ته‌نها كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه له كاتی ئه‌ركدا چه‌كیان پێ بێت، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه چه‌ك زیاتر بڵاوبۆوه و ئێستاش له كاتی دروستبوونی ساده‌ترین كێشه‌دا په‌نا بۆ چه‌ك ده‌برێت".
به بۆچوونی بورهان عه‌لی، پێویسته مانگانه چه‌ند كۆنفرانسێك له شاره‌كاندا بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان به چه‌ك یه‌كلایی نه‌كه‌نه‌وه.
له مانگی نیساندا چه‌ندین رووداوی كوشتن و خۆكوشتن روویاندا كه هه‌ندێكیان كه‌سانی نزیكی خانه‌واده‌كان بوون.
PM:11:45:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 8225
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت