په‌یامێك له بارزانی-یه‌وه
مه‌سعود بارزانی
وێستگه نیوز – مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند كه رێزگرتنی مافی كرێكاران و باشتركردنی باری گوزه‌رانیان و ره‌چاوكردنی دادپه‌روه‌ری، ئاماژه‌ن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆیی و ئابووری و پێویسته كوردستان له‌و ئاراسته‌یه‌دا ھه‌نگاو بنێت.
مه‌سعود بارزانی كه رای جیاواز له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی 1ی ئایار، رۆژی جیهانی كرێكاران راگه‌یاند.
بارزانی نووسیویه‌تی: "به بۆنه‌ی ڕۆژی جیھانیی كرێكار‌و جه‌ژنی كرێكارانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی ھه‌موو كرێكارانی كوردستان و، سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان و رێكخراوه‌كانی داكۆكیكاری مافه‌كانی كرێكار ده‌كه‌م".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "كرێكاران چینی زه‌حمه‌تكێش و ماندووی وڵاتن، رۆڵی كاریگه‌ریان له پێشكه‌وتنی ئابووریی كۆمه‌ڵگه و، دابینكردنی ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانیی ھاووڵاتیاندا ھه‌یه، ده‌ستخۆشی له ئه‌رك و ماندووبوونیان ده‌كه‌م".
بارزانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "رێزگرتنی مافی كرێكاران و باشتركردنی باری گوزه‌رانیان و ره‌چاوكردنی دادپه‌روه‌ری، ئاماژه‌ن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆیی و ئابووری و پێویسته كوردستان له‌و ئاراسته‌یه‌دا ھه‌نگاو بنێت. له‌م بۆنه‌یه‌دا ھیوای شادی و به‌خته‌وه‌ری بۆ كرێكارانی ئازیز ده‌خوازم".
ڕۆژی كرێكارانی جیهان (یەكی ئایار)، ئەو ڕۆژەیە كە بزووتنەوە كرێكارییەكان و رەوتە چەپەكان لە سەرتاسەری جیهاندا خەباتی كرێكاران و تێكۆشانی ئەو چینە بەرز رادەگرن. هاوكات (یەكی ئایار) بۆنەیەكیشە بۆ داواكردنی زیاتری مافی كرێكاران و بەدیهێنانی خەونەكانیان.
PM:11:53:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 5745
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت