كچانی نیپاڵ له‌كاتی سوڕی مانگانه ده‌كرێنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان
به ئاوی پیرۆز خۆیان ده‌شۆن
وێستگه نیوزـ
نپیاڵ ده‌كه‌وێته سه‌ر زنجیره چیاییه‌ك كه درێژكراوه‌ی چیاكانی هیمالایایه و به‌فر داپیۆشیووه، له‌وێشه‌وه ده‌گاته پانتایی ده‌شته‌كانی باشوری ئه‌و وڵاته، له به‌شی ناوه‌ندی ئه‌وپه‌ڕی خۆرئاوای نیپاڵ چه‌ندین ده‌یه‌یه ژیان گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
ئیشواری جوش ناوی ئه‌و كچه نیپاڵییه‌یه كه تۆڕی هه‌واڵی بی بی له راپۆرتێكدا ناوی هێناوه و ته‌مه‌نی 18 ساڵه و هه‌مان شت ده‌كات كه دایك و داپیره‌ی له‌پێشدا كردوویانه، ئه‌ویش به‌جێهێشتی ماڵه‌وه‌یه له‌كاتی سوڕی مانگانه‌ی كه‌وتنه‌سه‌ر خوێن، به‌نیپاڵی به‌و حاڵه‌ته ده‌ڵێن: "چوبادی" ئه‌مه‌ش له ناوه‌ڕۆكدا به‌لای نیپاڵییه‌كانه‌وه واته ئه‌و خانمه له‌كاتی خوێن ده‌رداندا پاك نییه.
ئیشواری كه له گوندێكی 100 ماڵی به‌ناوی دامیلیخ ده‌ژی كه له خشتی قوڕین دروستكراوه و هه‌ر ماڵێك سێ نهۆمه و نهۆمی یه‌كه‌م بۆ مه‌ڕوماڵات نهۆمی دووه‌م بۆ خێزان و سێیه‌م نهۆمیش بۆ چێشتلێنانه، كه سه‌ره‌ی سوڕی مانگانه‌ش دێت، مێینه‌كان ناچارن ئه‌و ماڵه گه‌رمه له‌و ناوچه سارده به‌جێبهێڵن و بچنه ده‌ره‌وه و له كوخێكدابژین كه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و حاڵه‌ته دروستكراوه.
كوخه‌كان بچوكن و كچان و ژنانی چه‌ند خێزانێك به‌كاری ده‌هێنن و له‌وێ به‌بێ راخه‌ر و بێ خێزان ده‌ژین تا سوڕه‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكو له‌وكاته‌دا كه له‌سه‌ر خوێنن رێگه‌یان پێ‌نادرێت ده‌ست بۆ چێشلێنان ببه‌ن و ته‌نانه‌ت ناشهێڵن له ئاوی گونده بخۆنه‌وه یان خۆیان بشۆن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی نابێت ده‌ست له رووه‌ك و مه‌ڕوماڵات و پیاوانیش بده‌ن.
ئیشواری وتویه‌تی: "له‌ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا بووم كه بۆیه‌كه‌مجا كه‌وتمه سه‌ر سوڕی مانگانه و بۆ ماوه‌ی 9 رۆژ له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه مامه‌وه"، هاوڕێیه‌كی ئیشواری به‌ناوی نیرمالا وتویه‌تی: "پێمان وتراوه ئه‌گه‌ر ده‌ست له مه‌ڕوماڵاته‌كان بده‌ین ئیتر شیر ناده‌ن، به‌ڵام خۆمان شتی وامان نه‌بینیووه، كه‌چی ئه‌وانه‌ی له‌خۆمان گه‌وره‌ترن پێمان ده‌ڵێن نابێت ده‌ست له مانگا و مه‌ڕه‌كان بده‌ین."
كالبانا جوشی، خانمێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵه و گیرۆده‌ی ئه‌و مانه‌وه ناچارییه بووه كه مانگانه توشی ده‌بێت و كه نۆره‌ی دێت جه‌چێته كوخه‌كه‌ی به‌ناوی (تشاو)، كوخه‌كه شتێك له‌و زێرابه گه‌وره‌تره كه له‌ژێر دوكانێكی گونده‌كه‌یدا هه‌یه، ئه‌و خانمه ئامۆژگاریی به‌خۆی بچوكتر ده‌كات كه له هێرشی ئاژه‌ڵ و پیاوه سه‌رخۆشه‌كان ده‌ترسن، چونه‌ناو ئه‌و كوخه هیچ ترسێكی نییه.
چه‌ند مه‌ترێك دوور له كوخه‌كه، ته‌والێتی گونده‌كه هه‌یه كه كالبانا له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی حكومی بۆ رێگرتن له چونه ته‌والێتی ئاشكرا له ناوچه كراوه‌كاندا هاوكاریی دروستكردنی كردووه، كه‌چی رێگه نادرێت ئه‌و ته‌والێته به‌كاربهێنرێت، چونكه ده‌وترێت ئاوی ئه‌و ته‌والێته‌ش له ماڵه‌كانه‌وه بۆی چووه و نابێت ئه‌وانه‌ی كه‌وتونه‌ته سوڕی مانگانه له‌و ئاوه به‌كاربهێنن.، بۆیه
ناچارین بچینه ده‌شته دوره‌كان بۆ پێویستییه‌كانمان تا كه‌س نه‌توانێت بمانبینێت."
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی بی بی سی، دوای چوار رۆژ مانه‌وه له‌و كوخه‌دا گوندنشینه‌كان له جۆگه‌یه‌كی نزیك روبارێكدا خۆیان ده‌شۆن كه به‌پێی یه‌ك كاتژمێر دووره، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌وێ خۆیان به "میزی مانگا" پاك ده‌كه‌نه‌وه و ئینجا دوای ئه‌وه بۆیان هه‌یه بێنه‌وه ژیانی ئاسایی.
خانمانی ئه‌و گونده ده‌ڵێن ئێستا وه‌ك جاران رێوشوێنه‌كه توند نییه، چونكه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خۆیان پێشتر هاتووه زۆر توند بووه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت بۆ كچانی ئێستاش هه‌ر سه‌خته به‌وجۆره بژین، یه‌كێك له‌و كچانه به‌ناوی لاكسمی ته‌مه‌ن 22 ساڵ ده‌لێت: "به باوكم وت، ناچمه ده‌رێ، بۆ ده‌بێت بڕۆم، باوكم توڕه بوو، به‌ڵام براكانم له‌وه تێگه‌یشتن و لارییان نه‌بوو له‌كاتی سوڕی مانگانه‌م له ماڵه‌وه بمێنمه‌وه".
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر ناچارم بكه‌ن بڕۆم، ئه‌وا چار نییه و هیچ بژارده‌یه‌كی تره‌م نییه و ده‌چمه ده‌ره‌وه".
بی بی سی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه كه‌س نازانێت ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌كوێوه هاتووه كه خانمان له‌كاتی سوڕی مانگانه پاك نین، به‌ڵام زیاتر ئه‌و بیرۆكه‌كه له په‌رتوكه هیندۆسییه پیرۆزه‌كانی لای ئه‌وان وه‌ریراوه، چونكه زۆربه‌ی گوندنشینه‌كانی نیپاڵ و گوندی دمیلیخ، هندۆسین.
نارایان براساد بوخاریل، كاهینێكی نیپاڵییه و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "سوڕی مانگانه پیرۆزه، به‌ڵام مه‌ترسیداریشه، چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و خراپه‌یه‌ی له جه‌سته‌ی ژندایه له‌كاتی جوتبوندا بۆ پیاو بگوازرێته‌و، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی نه‌خۆشی، ساڵانه‌ش بۆنه‌یه‌كی ئایینی هه‌یه كه تایبه‌ته به‌خانمان و تیایدا تۆبه له ده‌ستبردن بۆ پیاو یان پیسكردنی ژینگه ده‌كه‌ن كه له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا كردویانه."
بۆنه‌كه پێی ده‌وترێت "ریشی بانشامی" و تیایدا خانمان به‌ڕۆژوو ده‌بن و به ئاوی پیرۆز خۆیان ده‌شۆن، هاوكات بیما لاخی، پسپۆڕ له ته‌ندروستیی منداڵبوون له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی: "له چه‌ند كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ئه‌و نه‌ریتانه په‌یڕه‌و ده‌كرێن، هۆكاره‌كه‌ش په‌یوه‌ندیی به بیروباروه‌ڕی ئایینیه‌وه هه‌یه و له هه‌ندێك شوێنی دیكه‌ش ناكرێت."
ساڵی 2005 دادگای باڵای نیپاڵ په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و نه‌ریته‌ی قه‌ده‌غه كرد، به‌ڵام هێشتا ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه زۆر به‌هێواشی به‌ڕیوه‌ده‌چێت، به‌تایبه‌ت له ناوچه گوندنشینه دوره‌ده‌سته‌كان، چونكه نه‌ك پیاوه‌كان چاوێری ده‌كه‌ن تا بزانن خانمه‌كانیان پابه‌ندن به نه‌ریته‌كه‌وه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن خه‌سوشیانه‌وه چاودێری ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به كچانی شاره و شوێنه شارستانییه‌كان، تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی باسی له كاتماندۆ-ی پایته‌ختی نیپاڵ كردووه و له‌وێی منداڵان له خوێندنگه زانیاری له‌سه‌ر سوڕی مانگانه وه‌رده‌گرن و كچان و ژنانیش پێداویستیه‌كانی ئه‌و حاڵه‌ته به ئاسانی ده‌كڕن.
نیرمالا لیمبۆ و دیڤیا شریستا، كه تازه خوێندنیان ته‌واو كردووه و له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدان و نیرمالا ده‌ڵێت: "بۆ منیش ئه‌و حاڵه‌تانه ئاسان نه‌بوو، كه گه‌وره بووم، دایكم پێی وتم نابێت له‌كاتی سوڕی مانگانه ده‌ست له روه‌ك و داری میوه بده‌م، به‌ڵام ده‌ستیشم لێدان و هیچیشیان وشك نه‌بوون."
PM:09:28:02/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 26763
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت