بەڤیدیۆ.. گۆرانیبێژێکی ئەمەریکی لە کۆنسێرتێکدا گیانی لە دەستدا
وێستگە نیوز -
پروس همپتۆن گۆرانیبێژێکی ڕۆکی ئەمەریکی لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا لەسەر ستەیجی کۆنسێرتێکی گیانی لە دەستدا.
دوێنێ دووشەممە لە شاری ئەتلانتا لە ئەمەریکا کاتێک چووە سەر تەختەی شانۆی کۆنسێرتەکە و مایکێکی بە دەستەوە بوو بە هۆکاری جەڵتە گیانی لە دەستدا.
بەشداربووانی سەر شانۆی کۆنسێرتەکە ماوەیەک دوای جەڵتەکەى پروس همپتۆن بەردەوامیاندا بە کارەکانی خۆیان و گۆرانیان دەوت، چونکە پێیان وابوو پروس بە ئەنقەست خۆی داوە بە زەویدا.
لەدوای مردنی هونەرمەندەکە پزیشکان ئاشکرایانکرد کە پروس بە جەڵتەی دڵ مردووە.
پروس همپتۆن ماوەی ٥ دەیەی ڕابردوو کاری لەسەر ستەیجی کۆنسێرتەکان بوو و هەروەها دامەزرێنەری چەندین گروپی ڕۆک بوو لە ئەمەریکا.
PM:03:41:03/05/2017
ئهم بابهته 35286
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت