بێژه‌رێكی ئێن ئاڕ تی: ئاماده‌م شوو بكه‌م
وێستگه نیوز – خانمه بێژه‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی عه‌ره‌بی، نورهان خان رایگه‌یاند كه ئاماده‌یه شوو به كوڕی كورد بكات، هه‌رچه‌نده له ئێستادا بیریشی له هاوسه‌رگیری نه‌كردووه‌ته‌وه.
نورهان خان خانمه بێژه‌ر كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری به‌غدایه و ئێستا له كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی عه‌ره‌بی كارده‌كات چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاژانس باس له ئه‌زموونی كاركردنی له كوردستان ده‌كات.
نورهان خان رایگه‌یاند كه پێشتر كاری نواندن و راگه‌یاندنی كردووه له كه‌ناڵه عیراقییه‌كان و ماوه‌یه‌كی زۆریشه له سلێمانی ده‌ژی و دواتریش له كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی عه‌ره‌بی ده‌ستی به كار كردووه.
نورهان خان وتی: "كوردستان به وڵاتی خۆم ده‌زانم و خۆشم ده‌وێت، چونكه به ئاسایشه‌وه تیایدا ده‌ژیم و هه‌ست به رێز و خۆشه‌ویستی ده‌كه‌م".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه پشتگیری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری راگه‌یاندن بكات "له سنووری كاره‌كه‌ی خۆم لاناده‌م و كار بۆ ئه‌نجامدانی پرۆگرامی ئامانجدار ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت كارێك بكه‌م خه‌ڵكه‌كه‌مان دڵخۆش بكه‌م".
ئه‌و خانمه بێژه‌ره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان كورد و عه‌ره‌بدا نییه، وتیشی: "كێشه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه كه شوو به كوڕی كورد یان عه‌ره‌ب بكه‌م، هه‌ر چه‌نده له ئێستادا بیرم له هاوسه‌رگیری نه‌كردووه‌ته‌وه".
PM:05:49:03/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 127427
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت