وێستگه نیوز-
دوای دوو رۆژ له‌بڵاوبونه‌وه‌ی كتێبی دیداری ته‌مه‌نی مام جه‌لال، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌ماو، له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن كتێبخانه‌كانه‌وه خواستی زۆری له‌سه‌ره و چاوه‌ڕوانی چاپی دووه‌می ده‌كه‌ن.
كتێبه‌كه له ماوه‌ی 20 ساڵدا تۆماركراوه، ساڵی 1990 بۆ ساڵی 2005ه، دیداره‌كه وه‌ك بیره‌وه‌رییه‌كانی مام جه‌لال وایه له شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام، هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه مام جه‌لال پێشتر لای چه‌ند كه‌سێك باسی له‌وه‌كردووه كه بیره‌وه‌رییه‌كانی نووسیوه‌ته‌وه.
كاژاو جه‌مال سه‌رپه‌رشتیاری چاپكردنی كتێبه‌كه، له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م كتێب فرۆشه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داوایانلێكراوه كه كتێبی تریان بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن بۆ فڕۆشتن، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌به‌ر ده‌ست نییه‌و نه‌مان ماوه.
كاژاو وتیشی"پێنج هه‌زار تیراژمان خسته بازاڕه‌وه له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا سه‌رجه‌می فرۆشراون" وتیشی"له‌ماوه‌ی پێنج رۆژی ئاینده‌دا پێنج هه‌زار تیراژی تر چاپ ده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌یخه‌ینه ناو بازاڕه‌وه".
نرخی یه‌ك كتێبی "دیداری ته‌مه‌ن ... له‌لاوێتییه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری" ته‌نها 20 هه‌زار دیناره، به‌ڵام به‌هۆكاری نهمانییهوه له‌هه‌ندێك جێگا به 50 هه‌زار دینار فرۆشراوه.
جەلال تاڵەبانی کوڕی حیسامەددین کوڕی نورەڵڵای تاڵەبانی، رۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1933 لە گوندی کلکانی بناری چیای کۆسرەت لەدایک بووە. سەرەتای منداڵی ھەر لەو گوندە دەبێ، پاشان کاتێک باوکی دەبێتە ڕێبەری تەکیەی تاڵەبانی لە کۆیە، بە ماڵەوە دەچنە ئەوێ و خوێندنی سەرەتایی لەو شارە تەواو دەکات و قۆناغی ئامادەییش لە کەرکوک و هەولێر تەواو دەکات.
جه‌لال تاڵەبانی لە تازە لاوی بە پەیوەست بوون بە پارتی دیموکراتی کوردستان تێکەڵاوی کاری سیاسی دەبێت. لە مانگی شوباتی ساڵی 1953 سەرپەرشتی سازدانی یەکەم کۆنگرەی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان دەکات و ھەر لەم کۆنگرەیەدا بە سکرتێری گشتی ئەو رێکخراوەیە ھەڵدەبژێردرێ و ھەر لە ھەمان ساڵدا دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان و ساڵانی 1953-1955 دەبێتە سکرتێری گشتی لاوان. ساڵی 1959، لە کۆلێژی یاسا لە بەغدا، خوێندنی باڵا تەواو دەکات.
تاڵەبانی لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کچی ئیبراهیم ئەحمەد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا و دوو کوڕیان هەیە بەناوی قوباد و بافڵ. "بافڵ كوڕه گه‌وره‌كه‌یانه".
PM:01:13:04/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 23609
جار خوێنراوهتهوه