دەربارەی گۆشتی بر‌ژاو رێنمایی ده‌درێت
وێستگه نیوز - له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك رایده‌گه‌یه‌نێت كه زۆربه‌ی خۆراكه برژاوه‌كان مه‌ترسیی دروستكردنی مادده‌ی شێرپه‌نجه‌یان لێده‌كرێت، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته گۆشت له‌سه‌ر خه‌ڵوز ببرژێنرێت دوور بێت له گڕی ئاگر.
له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رێنمایی له‌سه‌ر گۆشتی بر‌ژاو ده‌خاته‌ڕوو.
له‌شكر حه‌مید ده‌ڵێت: "هه‌وڵ بده ئه‌و گۆشته‌ی بۆ برژاندن به‌كاردێت پاچه پارچه بكرێت بۆ پارچه ی بچوك بۆ ئه‌وه‌ی ناو پارچه گۆشته‌كه پله‌ی گه‌رمی به‌ربكه‌وێ، چونكه پێویسته پله‌ی گه‌رمی گۆشت بۆ خواردن بگاته سه‌رو ۷۲ پله‌ی گه‌رمی بۆ ئه‌وی ڕێگری بكرێ له به‌كتریاو میكرۆب".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "گۆشتی بر‌ژاو، زۆربه‌ی خۆراكه برژاوه‌كان مه‌ترسیی دروستكردنی مادده‌ی شێرپه‌نجه‌یان لێده‌كرێت".
له‌شكر حه‌مید ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "پله‌ی گه‌رمیی به‌رز ده‌بێته هۆی دروستبوونی هایدرۆكاربۆنی پۆڵی ئهرۆماتیك، به تایبه‌تی كاتێك كه چه‌وریی گۆشت ده‌تكێته سه‌ر خه‌ڵوز و ده‌سوتێت".
ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی خۆراك جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "پێویسته گۆشت له‌سه‌ر خه‌ڵوز ببرژێنرێت دوور بێت له گڕی ئاگر".
AM:11:03:05/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 55337
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت