گۆڕان مه‌رجی بۆ پرۆژه‌ی یه‌كێتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌یه
وێستگه نیوز – ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه ھه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی ئه‌و ماددانه‌دا بێت كه رێككه‌وتنی سیاسیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كردووه قبوڵیانه، به‌پێچه‌وانه‌وه ھه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی تر بێت ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له‌باره‌ی ھه‌وڵ و پڕۆژه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ھه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی له‌و باره‌یه‌وه، رایگه‌یاند كه "تائێستا ھیچ پڕۆژه‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌مان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، ھه‌ركات ئه‌و پڕۆژه‌یه بده‌ن به ئێمه ئه‌وكات تاوتویی ده‌كه‌ین و وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه".
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف وتی: "ھه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی ئه‌و ماددانه‌دا بێت كه رێككه‌وتنی سیاسیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كردووه ئه‌وه قبوڵمانه، به‌پێچه‌وانه‌وه و به‌ده‌ر له‌و رێككه‌وتنه سیاسییه‌ی نێوانمان ھه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك بێت ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه".
وتیشی: "له دوای په‌یامه‌كه‌ی بارزانییه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی كه به‌رپرسانی پارتی به‌ڵێنیاندا پابه‌ند بن پێوه‌ی به گۆڕینی ھه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ھه‌رێم، ئێمه پێشوازیمان له‌و پێشنیاره كرد و داوای جێبه‌جێكردنی میكانیزمی ئه‌و په‌یامه‌ی بارزانیمان كردووه لێیان، له دوای ئه‌وه‌وه ھیچ په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمی روینه‌داوه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پڕۆژه و به‌رنامه‌ی خۆمان ھه‌یه و به چاوه‌ڕوانی ئه‌م حزب و ئه‌و حزب ھه‌نگاو نانێین، ئه‌وه‌ی ئێمه ھه‌مانه به ئاشكرا گوتوومانه پابه‌ندین به پڕۆگرامی سیاسی بزووتنه‌وه‌كه و یاساكانی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌ده‌ر له چاره‌سه‌ری یاسا ئێمه ھیچ پڕۆژه‌یه‌كمان نییه".
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف كه هاوكات به‌رپرسی میدیای گۆڕان-یشه، جه‌خت له‌سه‌ر ھه‌مان ھه‌ڵوێستی به‌رپرسان و میدیای حزبه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه و ھۆكاری كێشه سیاسییه‌كانی ھه‌رێم ده‌به‌ستێته‌وه به كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ھه‌رێمه‌وه.
له‌باره‌ی داواكاری گۆڕینی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و بوونی كاندیدی ئه‌و حزبه بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان وتی: "قسه له‌سه‌ر گۆڕینی سه‌رۆكایه‌تی ھه‌رێمه، ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر گۆڕانكاری له دوو سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی تر و پۆسته سیادییه‌كاندا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش بگۆڕدرێت، لای ئێمه ئاساییه".
سه‌باره‌ت به پرسی ریفرادۆم و كاركردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف رایگه‌یاند كه "ئێمه پێمان باشه ریفراندۆم به یاسا رێكبخرێت و به یاسا بكرێت، كۆده‌نگی نیشتمانی له‌سه‌ر بێت و ھه‌موو ناوچه دابڕاوه‌كانی ھه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگه لای ئێمه ئه‌وه‌یه ریفراندۆمێكی بێ دایك و باوك و وه‌چاخ كوێرمان ناوێت".
وتشی: "ئێمه پشتیوانی ریفراندۆم ده‌كه‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی. ریفراندۆم ئامرازه بۆ به‌دیھێنانی ئامانجی گه‌وره كه سه‌ربه‌خۆییه و ده‌مانه‌وێت بۆ ئه‌و ئامانجه بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی باسم كرد بمێنێته‌وه پشتیوانی ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر بۆ كارتی فشار و بازرگانی سیاسی به‌كاربێت، نه‌خێر پشتیوانی ناكه‌ین".
ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه "پرسی سه‌ربه‌خۆیی پێویستی به‌وه ھه‌یه به یاسا رێكبخرێت، نه‌وه‌ك مه‌رجێكی حزبێك بێت بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان".
PM:01:35:05/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 13629
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت