بەڤیدیۆ.. تەقینەوەى فڕۆکەیەک دوای خۆکێشانى بە تەلى کارەبادا
وێستگە نیوز -
گرتەیەکى ڤیدیۆ ساتى کەوتنەخوارەوە و تەقینەوەى فڕۆکەیەک نیشاندەدات دواى ئەوەى نزم دەبێتەوە و خۆى دەکێشێن بە تەلى کارەبا و ترافیکى شەقامێکدا.
رووداوەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتى ویلایەتى ئۆریگۆنە لە ئەمەریکا و فڕۆکەکە سێ سەرنشینى تیادابووە و بە سەلامەتی لەڕووداوەکە ڕزگاریان بووە و فڕۆکەکەش لە جۆرى پایبەر پی ئەى ٣٢ بووە .
گرتە ڤیدیۆییەکە لەلایەن یەکێک لەو شۆفێرانەوە تۆمارکراوە کە لەو کاتەدا لە شەقامێکى نزیک لە ڕووداوەکەدا وەستاوە.
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت فڕۆکەکە خۆى دەکێشێت بە تەلى سەرەوەى یەکێک لە هێلەکانى کارەبادا و دواتر بەر ستونێکى ترافیکیش دەکەوێـت و گڕێکى زۆرى لێدەکەوێتەوە و بەشێکى دەتەقێتەوە و بەڵام ئەوەى جێگەى سەرسوڕمانە هیچ کەسێک لەو ڕووداوەدا گیانى لە دەست نەداوە.
PM:07:01:05/05/2017
ئهم بابهته 16889
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت