به‌ڤیدیۆ..له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره، باوكێك كچه‌كه‌ی هه‌ڵواسی
منداڵە 8 ساڵانەکە
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كچێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند، چونكه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا هه‌ڵواسرا و لێدانی توندی خوارد.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی
میره‌ر-ی به‌ریتانی، تاوانی كچه‌كه ئه‌وه بووه كه به‌ڵگه‌نامه و نوسراوه‌كانی تایبه‌ت به جیابوونه‌وه‌ی نێوان دایك و باوكی دڕاندووه، چونكه به‌وه رازی نه‌بووه دایك و باوكی له‌یه‌ك جیاببنه‌وه.
روداوه‌كه له ناوچه‌ی جیانگ له باشوری خۆرئاوای چین روویداوه و باوكه‌كه ویستویه‌تی به‌و هه‌ڵواسین و لێدانه كچه‌كه‌ی ته‌مبێ بكات، له‌كاتێكدا ئه‌و منداڵه ویستویه‌تی به دڕاندنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ته‌ڵاق رێگه له جیابونه‌وه‌ی دایك و باوكی بگرێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه باوكه‌كه خۆی گرته‌ی منداڵه‌كه‌ی تۆمار كردووه و بۆ ژنه‌كه‌ی پێشووی ناردووه، ئه‌ویش په‌یوه‌ندیی به پۆلیسه‌وه كردووه تا كچه‌كه‌ی رزگار بكات.
وه‌ك زانراویشه منداڵه‌كه ئازارێكی ئه‌وتۆی نه‌گه‌یشتووه و پۆلیسیش باوكه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ژێر لێكۆڵینه‌وه و ره‌نگه سزای ساڵكێك زیاتر زیندانیی له‌سه‌ر ئه‌و كاره دڕاندانه‌یه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
PM:09:49:09/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 145660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت