چۆن بزانرێت مناڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه ؟
منداڵێکی تووشبوو بە شێرپەنجە....فۆتۆ:گوگڵ
وێستگه نیوز - پـێویسته دایكان و بـاوكان زۆرتر ئـاگاداری نـه‌خۆشی تـرسناكی (شێرپه‌نجه) بن ، بـۆیه ده‌بێت ئه‌و نیشانانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت له مناڵه‌كاندا له‌به‌رچاو بگیرێن.
به‌م نـیشانانه‌دا ده‌توانرێت بزانرێت كه مـناڵ دووچاری شێرپه‌نجه بووه :
* ئه‌گه‌ر بێت و مناڵه‌كه ( تـا ) ی هه‌بێت و زیاتر له ( 14 ) ڕۆژ بخایه‌نێت .
* رشانه‌وه‌یه‌ك كه به‌رده‌وامی هه‌بێت و زیاتر بێت له ( 7 ) ڕۆژ .
* له‌خه‌و هه‌ستانی له رۆژدا ئه‌سته‌م بێت و له شه‌ودا كه‌م خه‌و بێت .
* هه‌بوونی سه‌رئێشه‌یه‌كی هێواش كه به تێپه‌ڕاندنی كات زیاتر و قورس‌تر ده‌بێت و پاشان ببێته هۆی كێشه له ڕۆشتنیدا و پاشانیش ببێته هۆی ( صرع ) یاخوود گۆڕانی كه‌سایه‌تی مناڵه‌كه له‌ڕووی ڕه‌فتارییه‌وه .
* هه‌بوونی ئازاری ئێسكه‌كان یاخود ماسولكه‌كانی و وه‌رگرتنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌ومه‌به‌سته، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك هێشتا نیشانه‌كانی چاكبوونه‌وه‌ی تیا نه‌بینرێت .
ئازاری ماسولكه‌كان به جۆرێك ده‌بێت كه له شه‌واندا بێهێزی ده‌كات و پاشان هه‌موو جه‌سته‌ی ده‌گرێته‌وه و ته‌نانه‌ت گه‌ر (شێلان)ی بۆ بكرێت هه‌ر چاك نابێته‌وه و كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانی بۆ دروست ده‌بێت كه زۆرجار به ده‌رمانی هه‌وكردنیش چاك نابێت.
* هه‌بوونی ئازاری له هه‌ندێ ناوچه‌ی تایبه‌تی وه‌ك ئازاری ده‌وری كه‌مه‌ر.
* هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئاره‌زووی خواردن و خوێنڕێزی ئاسان و گۆڕانكاری خێرا له بینین و گه‌وره‌بوونی جگه‌ر و دابه‌زینی كێش یه‌كێكه له ده‌ركه‌وته‌كانی تری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و بوونی غودده‌ی به‌رجه‌سته كه له شێوه‌ی خۆی زیاتره له گه‌ردنی مناڵه‌كه‌دا.
گرنگترین كارێك كه بكرێت، ئه‌وه‌یه هه‌ركات ئه‌م نیشانانه ده‌ركه‌وت له مناڵه‌كه‌دا سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی مناڵان بكرێت و ئه‌م نیشانانه بۆ پزیشكه‌كه بخرێته‌ڕوو، هه‌روه‌ها پشكنینی خوێن و هه‌رچی پێویسته بۆی ئه‌نجام بدرێت به‌پێی رێنمایی پزیشكه‌كه تاوه‌كو دڵنیا بنه‌وه له هه‌بوون یاخوود نه‌بوونی ئه‌م نه‌خۆشیه.
سه‌رچاوه: dohsuli
PM:10:25:09/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 31081
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت