شوی كرده‌وه
وێستگە نیوز -
كه‌سایه‌تییه هونه‌رییه‌كان له ئه‌كته‌ر و میدیاكار و هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ پیرۆزباییان له وه‌فا كیلانی، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی mbc كرد كه دووباره هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رێكی سوریدا كرده‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه 9ی ئایاری 2017 تیم حه‌سه‌ن، ئه‌كته‌ری سوری و وه‌فا كیلانی، خانمه میدیاكاری میسری و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (المتاهه) هاوسه‌رگیرییان كرد و مه‌راسیمی ماره‌كردنیان به‌ڕێكرد، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ش كه‌سایه‌تییه‌كانی گۆڕٍه‌پانی هونه‌ری پیرۆزباییان له تیم و كیلانی كرد، یه‌كێك له‌وانه‌ش ئه‌لیسا، خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی كه پیرۆزبایی گه‌رمی لێكردوون.
تیم حه‌سه‌ن پێشتر هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ دیما به‌یاعه، خانمه ئه‌كته‌ری هاونیشتمانی خۆی كردبوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی تیم به ناپاكی تۆمه‌تباری كرد، له‌یه‌ك جیابوونه‌وه، وه‌فا كیلانیش شوی به پیاوێكی لوبنانی كردبوو، ئه‌وانیش به‌رده‌وام نه‌بوون له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان و ئێستا هه‌ریه‌كه‌یان له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی پێشوویان دوو منداڵیان هه‌یه.
AM:10:50:10/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 20649
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت