عه‌بادی: چەند کارمەندێکی پۆلیسی سلێمانی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گازی باکوریان کوشتووە

‌حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، چەند کارمەندێکی پۆلیسی سلێمانی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گازی باکوریان لە کەرکوک کوشتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە عەبادی لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا وتی، بەپێی لێکۆڵینەوەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، محەمەد یونس، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گازی باکور لەلایەن چەند کارمەندێکی پۆلیسی سلێمانییەوە کوژراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانەی کارەکەیان ئەنجامداوە رادەستی عیراق كران ‌و تەواوی ئەو كردەوانەی ئەنجامیانداوە بە بەڵگەوە تۆماركراوە، "ئەمەش پێشێلكارییەكی مەترسیدارە".

هێمای بۆ ئەوەش کرد، پێویستە تەواوی پێکهاتەکان بپارزرێن لە کەرکوک و هەڕەشەی لەم شێوەیە جێگەی قبوڵکردن نییە، هەروەها وتیشی کە وەزارەتی ناوخۆ بەرپرسە لە پاراستنی گیانی هاوڵاتیان لە تەواوی پارێزگاكانی عیراقدا.

هاوكات سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند: ئاگاداری ئەو بابەتە نین و بەدواداچوونی بۆ دەکەن، دواتر لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتییەوە ڕاگەیەندراویان دەبێت.

له‌ 2ی ئایاری 2017، محەمەد یونس، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گازی باکور لەنزیک بازگەی حوزەیران لە شاری کەرکوک تەقەی لێکراوە و خۆی و پاسەوانەکەی کوژران.


PM:01:22:10/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 13748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو