بەكارهێنانی فێنككەرەوەی هەوای ئۆتۆمبێل بەم شێوەیە زیانی دەبێت



وێستگە نیوز-
لەكاتی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرمادا ساردكەرەوەی ناو ئۆتۆمبێل بەكاردەهێنرێت ،بەڵام پێش بەكارهێنانی ساردكەرەوەی ناو ئۆتۆمۆبێل ئەوە پێویستە چەند زانیاریەك هەیە بیزانن بۆ ئەوەی توشی كێشەی تەندروستی نەبن.

 دوای داگیرساندنی ساردكەرەوەی ئۆتۆمۆبێل پێویستە جامی ئۆتۆمبێلەكەت بكەیتەوە بۆ ئەوەی هەموو ئەو هەوایەی یەكەم جار لە هەوا ساردكەرەكەوە دێتە دەرەوە لەناو سەیارەكەتدا پەنگ نەخواتەوە و بچێتە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەت.

چونكە هەڵمژینی ئەو هەوایەی یەكەم جار لە فێنككەرەوەی هەوای ناو ئۆتۆمبێلەكەوە دێتە دەروە هۆكار دەبێت بۆ توشبون بەنەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە و لەهەواكەیدا بڕێك ماددەی ژەهراوی بەنزینی تێدایە كە و ئەم پێكهاتەیە لەناو گورچیلەو جگەردا كۆدەبێتەوە و ئەمەش زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.


PM:08:37:10/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 10364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو