"شنروێ، شاجوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی كوردستانه، نه‌ك ته‌نها سلێمانی"
سه‌لیم شاجوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی كوردستان
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
رێكخه‌ری هه‌ڵبژاردنی شاجوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، شنروێ سه‌لیم شاجوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی كوردستانه، نه‌ك ته‌نها سلێمانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی داوایان له كچانی سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی كردبوو خۆیان كاندید بكه‌ن.
ئالان عومه‌ر، رێكخه‌ری هه‌ڵبژاردنی شاجوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، بۆ هه‌ڵبژاردنی شاجوان داوایان له سه‌رجه‌م خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی كوردستان كردبوو خۆیان بۆ شاجوان كاندید بكه‌ن، به‌ڵام ته‌نها له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و كه‌ركوكه‌وه سیڤییان بۆ هاتووه، دواتریش خوێندكارانی هه‌ولێر و كه‌ركوك په‌شیمان بوونه‌وه.
ناوبراو وتی: "شنروێ سه‌لیم له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاجوانه‌وه وه‌ك شاجوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، نه‌ك ته‌نها پارێزگای سلێمانی".
شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو له هۆتێل رامادا له شاری سلێمانی، بۆ یه‌كه‌مجار چوار كچ خۆیان بۆ شاجوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان كاندید كردبوو، دواتریش شنروێ سه‌لیم وه‌ك شاجوان هه‌ڵبژێردرا.
ئالان وتیشی: "له‌و مه‌راسیمه‌دا جگه له كه‌سایه‌تی شاجوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه دیارینه‌كراوه".
PM:05:19:11/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 34773
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت