سوپاسالاری عیراق: پێش ره‌مه‌زان موسڵ كۆنتڕۆڵ ده‌كرێته‌وه
عوسمان غانمی، سوپاسالاری عیراق
وێستگه نیوزـ
سوپاسالاری عیراق یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئۆپراسیۆنی (قادمون یا نینوی)ی به‌سه‌ر كرده‌وه و رایگه‌یاند كه پێش مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز شاری موسڵ به‌ته‌واوی له‌ده‌ست داعش رزگار ده‌كه‌ن.
فه‌ریق روكنی یه‌كه‌م، عوسمان غانمی، سوپاسالاری عیراق له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ی و له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی هێزه‌كانی سوپا له باكوری عیراق به‌ده‌ستیانهێناوه، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه چه‌كدارانی داعش له روبه‌ڕێكی زۆر بچوكدا گه‌مارۆ دراون.
وتیشی ئێستا هێزه‌كانی سوپا هه‌وڵێكی زۆر و كارا له‌دژی داعش ده‌ده‌ن و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌سه‌ریاندا سه‌رده‌كه‌ون، راشیگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی له شاری موسڵ ماوه، پێش سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زان له‌ده‌ست ئه‌و رێكخراوه ده‌رده‌هێنرێت.
له مانگی كانونی دووه‌م، هێزه‌كانی سوپای عیراق به‌ری خۆرهه‌ڵاتی موسڵیان به‌ته‌واوی له‌ده‌ست داعش رزگاركرد و مانگی دواتر پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی به‌ری خۆرئاوا ده‌ستپێكرد، له‌وكاته‌شه‌وه هێزه عیراقییه‌كان گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌كی موسڵیان له داعش پاككردووه‌ته‌وه و ته‌نها چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی كه‌م ماون كه به‌پێی زانیارییه‌كان 250 هه‌زار كه‌سی تێدایه و له سایه‌ی داعشدا له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.
هاوكات لاپه‌ڕه‌تی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نه‌خشه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا ناوچه رزگاركراوه‌كانی موسڵ و ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌رخستووه كه هێشتا له ژێرده‌ستی داعشدان و رونیكردووه‌ته‌وه كه ته‌نها 10% ئه‌و شاره ده‌كات.
PM:08:52:11/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3653
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت