ئۆپراسیۆنی (محمد رسول الله)ی دووه‌م له خۆرئاوای ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستپێكرد
چەکدارانی حەشدی شەعبی
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی قه‌یره‌وان و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر به‌ناوی (محمد رسول الله-ی دووه‌م) ده‌ستپێكرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی رۆایگه‌یاندووه كه ئۆپراسیۆنه‌كه بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌ربه قه‌زای ته‌له‌عفه‌ره كه ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی خۆرئاوای قه‌زاكه و به‌نیازیش له چوار قۆڵه‌وه و به به‌شداریی لیواكانی حه‌شدی شه‌عبی و پشتیوانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای عیراق به‌ره‌و ناحیه‌ی قه‌یره‌وان پێشڕه‌وی بكه‌ن.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چه‌كی قورس بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی قه‌یره‌وان به‌كارده‌هێنن و به‌ره‌و گوندی (ئوم شه‌بابیت)ی خۆرئاوای ته‌له‌عفه‌ریش پێشڕه‌ویان كردووه و به‌ته‌واوی گه‌مارۆیان داوه و ئاماده‌ن بچنه ناو گونده‌كه‌وه.
هاوكات فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی (قادمون یا نینوی) ده‌ستكردن به رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی قه‌یره‌وان و به‌عاج-ی له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند كه رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپراسیۆنی (محمد رسول الله) له 28ی نیسانی 2017 به‌ڕێوه‌چوو و بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر به‌رده‌وام بوو، له‌و ئۆپراسیۆنه‌شدا حه‌شدی شه‌عبی قه‌زای حه‌زه‌ر و ناوچه مێژووییه‌كانی سه‌ربه‌و قه‌زایه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌ده‌ست داعش رزگار كرده‌وه.
AM:09:03:12/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت