دژه‌تیرۆر زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بڵاوده‌كاته‌وه
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی
وێستگه نیوز ـ فه‌رمانده‌ی پرۆسه تایبه‌ته‌كانی هێزی دژه‌تیرۆری عیراق رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه.
لیوا روكن معن ئه‌لسه‌عدی فه‌رمانده‌ی پرۆسه تایبه‌ته‌كانی دووی هێزی دژه‌تیرۆری عیراق به كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ی راگه‌یاند كه "گه‌ڕه‌كی ئیسڵاح زراعی له به‌ری راستی موسڵ كه ئازادكراوه، به‌یه‌كێك له‌و گه‌ڕه‌كانه داده‌نرا كه داعش تیایدا زۆر به‌هێزبوو و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری تێدا كۆكردبووه و شه‌ڕێكی توندی ده‌كرد".
وتیشی: "داعش به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره له عیراقدا شكستی هێنا و به‌ناو پایته‌خته‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه و دوای ئازادكردنی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی تر، توندڕه‌وه‌كان هیچ شوێنێكیان نامێنێت".
لیوا روكن معن ئه‌لسه‌عدی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه داعش به كرده‌وه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له عیراق بچێته ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ش به‌هۆی كوژرانی زۆربه‌ی چه‌كداره‌كانی.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی داعش ده‌ستبه‌رداری چه‌كداره‌كانی بووه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه گروپێكی تیرۆریستی تاوانكارن".
دوای ئازادكردنی گه‌ڕه‌كی ئیسڵاح زراعی یه‌ك، رۆژی هه‌ینی فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یارالله رایگه‌یاند كه له گه‌ڕه‌كی ئیسڵاح زراعی دوو به‌ری راستی شاری موسڵ ئازاد كراوه.
AM:09:30:13/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 9253
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت