به‌ڤیدیۆ... بوونه‌وه‌رێكی سه‌یر ده‌ركه‌وت
بوونه‌وه‌ره زه‌به‌لاحه‌کە
وێستگه نیوز – پاشماوه‌ی بوونه‌وه‌رێكی ده‌ریایی سه‌یر له یه‌كێك له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌نده‌نوسیا ده‌ركه‌وت و مشتوومڕ و سه‌رسوڕمانی زۆری ده‌رباره‌ی ئه‌و بوونه‌وه لێكه‌وته‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "telegraph"ی به‌ریتانی، دانیشتوویه‌كی دوورگه‌ی سیرم له هه‌رێمی مالۆكۆی ئه‌نده‌نوسیا به‌ناوی باتاسیوا كومبانگ ئامالاتۆ بوونه‌وه‌ره ده‌ریاییه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه مه‌زه‌نده‌ده‌كرێت 15 مه‌تر درێژ بێت و چه‌ند مه‌ترێك پان بێت.
له‌سه‌ره‌تادا ئامالاتۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵ پێیوابووه كه بوونه‌وه‌ره زه‌به‌لاحه‌كه كه سێشه‌ممه‌ی رابردوو دۆزییه‌وه، كه‌شتییه‌كی تێكشكاوه.
ئه‌و بوونه‌وه‌ره زه‌به‌لاحه سه‌رنجی ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا راكێشا و پێیانوایه كه هاوشێوه‌ی نه‌هه‌نگه.
ئامالاتۆ توانی له بوونه‌وه‌ره سه‌یره‌كه نزیك بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی بگرێت و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب و فه‌یسبووك بڵاوی بكاته‌وه و بنووسێت "وادیاره پاشماوه‌ی جسته‌ی نه‌هه‌نگێكی زه‌به‌لاح بێت".
ناسرون لاتولانیت له نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه ده‌ریایی و كه‌ناراوییه‌كان وتی: "نموونه له گۆشته‌كه وه‌رده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی له تاقیگه پشكنینی بۆ بكه‌ین و له جۆری بوونه‌وه‌ره‌كه دڵنیا بین".
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:12:02:13/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 28952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت