ده‌ستی بۆ " گوڵی پیرۆز" برد
وێستگه نیوزـ
نگوین سو ترانگ، ئه‌و كچه شۆخه ڤێتنامییه‌یه كه رای گشتی وڵاته‌كه‌ی به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌ناو گوڵی Lotus و تووڕه كرد.
نگوین له هانۆی پایته‌ختی ڤێـنام ده‌ژی و بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی به‌رووتی له‌ناو جۆگه‌یه‌كی پڕله گوڵی Lotus، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كرد به دوو به‌ره‌وه، به‌ره‌یه‌كیان سه‌رسامیی خۆیان بۆ نگوین ده‌ربِی و هه‌ندێكیشیان ره‌خنه‌بارانیان كرد كه له هه‌ندێك وێنه‌دا به پۆشاكی نیشتمانیی وڵاته‌كه و هه‌ندێكیش به رووتی له‌ناو ئه‌و گوڵه‌دایه كه لای ئه‌وان "گوڵێكی پیرۆز"ه.
زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وتویانه وێنه‌گرتنه‌كه‌ی نگوین له‌ناو ئه‌و گوڵانه‌دا ته‌نها بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین لایك و كۆمێنته و هیچی دیكه.
له ڤێتنام گوڵی Lotus به گوڵێكی نیشتمانیی پیرۆز داده‌نرێت و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێیان وابووه كه نگوین به‌و كاره‌ی سوكایه‌تیی به گوڵه‌كه كردووه و ده‌ستی بۆ شكۆ و پیرۆزیی Lotus بردووه.
گوڵی Lotus یه‌كێكه له له گوڵه ئاوییه گەڵا خڕه‌كان و له هه‌ندێك وڵاتی وه‌ك هندستان و ڤێتنام به ره‌مزێكی نیشتمانی داده‌نرێ و له مێژووی ئه‌و گه‌لانه‌دا پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه.
PM:06:50:13/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 38852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت