وێنه‌كانی ره‌غده مشتومڕی لێکەوته‌وه
خانمه هونه‌رمه‌ندی سوری ره‌غده
وێستگه نیوز – دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هێزه ئه‌منییه‌كانی رژێمی سوریا له فڕۆكه‌خانه‌ی كویرسی سه‌ربازی له ریفی رۆژئاوای حه‌ڵه‌ب، خانمه هونه‌رمه‌ندی سوری ره‌غده له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مشتومڕی نایه‌وه.
میدیاكانی سه‌ر به رژێمی سوریا بڵاویان كرده‌وه كه خانمه هونه‌رمه‌ندی سوری ره‌غده ماوه‌ی شه‌ش سه‌عات له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كاندا بووه و گوێبیستی بۆچوونه‌كانیان بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی مێژووی سه‌ردانه‌كه دیاری بكات.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌كانی ره‌غده به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوكرایه‌وه و ئاماژه به‌وه‌دراوه كه سه‌ردانه‌كه كه له شه‌ودا بووه، به‌نهێنی ئه‌نجام دراوه.
ره‌غده چه‌ندین جار پشتیوانی به‌هێزی خۆی بۆ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا ده‌ربڕیوه و ره‌نگه دیارترینیان ئه‌و لێدوانه‌ی بێت كه رایگه‌یاند له كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له گۆڕه‌پانی سه‌عد عه‌بدوڵا ئه‌لجابری شاری حه‌ڵه‌ب، له ناوه‌ڕاستی گۆڕه‌پانه‌كه‌دا پرچی ده‌بڕێت.
هه‌روه‌ك له لێدوانێكی پێشووتریدا باسی له‌وه كرد كه گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی سوریا ببێت، به خیانه‌ت تۆمه‌تباری ده‌كات.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
PM:06:26:14/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 12357
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت