پۆزش بۆ وێنه روته‌كه‌ی ناهێنێته‌وه
وێستگه نیوزـ
پاریس جاكسن، كچه تاقانه‌كه‌ی مایكڵ جاكسن-ی گۆرانبێژی به‌ناوبانگی كۆچكردوو وێنه‌یه‌كی نیمچه‌روتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه و به‌هۆیه‌وه ره‌خنه‌باران كرا، به‌ڵام ئه‌و خانمه له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی په‌یامێكی ئاراسته‌ی یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار شوێنكه‌وتووی كرد و وتی: "خۆڕوتكردنه‌وه شتێكی ئاساییه و به‌شێكه له مرۆڤبوونمان".
پاریس جاكسن كه نمایشكاری جلوبه‌رگه له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی وێنه‌یه‌كی به سنگی روته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه‌ی به ره‌نگی ره‌ش و سپی بڵاوكرده‌وه و تیایدا خۆی داوه‌ته‌به‌ر خۆر و هه‌ندێك له شوێنه هه‌ستیاره‌كانیشی به وێنه‌ی دیكه داپۆشیبوو، ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌باران بكرێت.
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ش، ئه‌مجاره پاریس جاكسن وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌هه‌مانشێوه و به سنگی روته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه‌یدا بڵاوكرده‌وه كه تیایدا جگه‌ره ده‌كێشێ و ده‌ڵێت: "خۆڕٍوتكردنه‌وه وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌ك ده‌ستپێكرد كه داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ سورشت ده‌كات، هه‌ندێك ئه‌مه به فه‌لسه‌فه داده‌نێن، من كه روت ده‌بم وا هه‌ست ده‌كه‌م په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ زه‌وی زیاتره، یه‌كسانی له‌نێوان ژن و پیاو ئه‌وه‌یه كه توانات هه‌بێت گوزارشت له‌خۆت بكه‌یت، هه‌ندێكیش ئه‌و كاره له‌به‌ركردنی جلێكی زۆر ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش به خۆروتكردنه‌وه."
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، كچه‌كه‌ی جاكسن نوسیویه‌تی: "جه‌سته‌ی مرۆڤ سه‌ره‌ڕای كه‌موكورتییه‌كانی وه‌ك چرچی و كێشی زیاده و په‌ڵه و خواروخێچی، هه‌ر جوانه و پێویسته مرۆڤ ئه‌وه ده‌رببڕێت كه چه‌ند هه‌ست به ئارامی ده‌كات."
وتوشیه‌تی: "ئه‌وه‌ی به‌م قسانه‌ی من بێزاره، من لێی تێده‌گه‌م و خۆی ئه‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌سته له‌وه‌ی له شوێنكه‌وتنم به‌رده‌وام بێت یان نا، به‌ڵام هه‌رچییه‌ك بێت پۆزش ناهێنمه‌وه، من به‌مجۆره‌م، نامه‌وێت بۆچونه‌كانم بشاره‌مه‌وه و شه‌رم له‌خۆم بكه‌م."
به‌مدواییه پاریس جاكسن گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كاڵڤن كلاین واژوكرد و له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ده‌یان ملیۆن دۆلار، بووه نمایشكاری ره‌سمیی ئه‌و كۆمپانیایه، پاریس نزیكیشه له‌وه‌ی له فیلمێكدا به‌شداری بكات كه له به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای ئه‌مازۆنه.
PM:06:49:14/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 45055
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت