بانه شیروان به‌مشێوه‌یه بوو به یه‌كێك له حه‌ڤده هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كورد ئایدڵ
بانه شیروان
وێستگه نیوز – بانه شیروان به‌شداربووی به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵ كه له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات په‌خش ده‌كرێت دوای به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی داوه‌رانی به‌رنامه‌كه بوو به یه‌كێك له حه‌ڤده هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كورد ئایدڵ.
به‌پێی یاسای به‌رنامه‌كه، ژماره‌یه‌ك له به‌شداربووانی به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵ كه له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات په‌خش ده‌كرێت بوون به یه‌كێك له حه‌ڤده هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رنامه‌كه.
یه‌كێك له‌و به‌شداربووانه بانه شیروانه كه به خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و له قۆناغی یه‌كه‌می كورد ئایدڵ به‌پێشكه‌شكردنی گۆرانییه‌كی ئینگلیزی توانی سه‌رنجی لیژنه‌كه رابكشێت.
له به‌شی دووه‌می قۆناغی هه‌فته‌ی سلێمانیدا ده‌بوو بانه به‌پێشكه‌شكردنی گۆرانی "به‌ژنه"ی كرمانجی ده‌ربكه‌وێت، له سه‌ره‌تادا دوودڵ بوو له پێشكه‌شكردنی گۆرانی كرمانجی، به‌ڵام توانی سه‌رنجی لیژنه‌ی داوه‌ران رابكێشێت سه‌ربكه‌وێت.
له به‌شی سێیه‌می قۆناغی هه‌فته‌ی سلێمانیدا بانه به ته‌نها له‌سه‌ر شانۆ وه‌ستا و به‌وتنی گۆرانی "لێگه‌ڕێ با دڵم بگری"ی خانمه هونه‌رمه‌ند له‌یلا فه‌ریقی سه‌رنجی هه‌مووانی راكێشا.
ئه‌مه‌ش بانه‌ی دڵخۆش كرد و دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ته‌له‌فۆنی بۆ دایكی كرد و پێی راگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتووه بۆ قۆناغی داهاتوو، دایكیشی به پێكه‌نین دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی.
له دوای پێشكه‌شكردنی گۆرانییه‌كه‌ی، بۆ لیژنه‌ی داوه‌ران ئاشكرابوو كه بانه له‌توانایدایه یه‌كێك بێت له 17 به‌شداربووه‌كه‌ی قۆناغی په‌خشی راسته‌وخۆی پێشبڕكێی بوون به یه‌كه‌م ئایدڵی كورد.
PM:09:11:14/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 79133
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت