شاجوان ده‌بێته پێشكه‌شكار
وێستگه نیوز- چراخان
شادی عه‌بدولكه‌ریم هاوه‌ڵی دووه‌می شاجوانی كوردستان له كه‌ناڵێكی كوردییه‌وه به پڕۆگرامێكی ئه‌ندازیاری وه‌ك پێشكه‌شكار ده‌رده‌كه‌وێت.
شادی عه‌بدولكه‌ریم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له داهاتوویه‌كی نزیكدا له یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانه‌وه وه‌ك پێشكه‌شكاری پڕۆگرامێكی ئه‌ندازیاری ده‌رده‌كه‌وم، به‌ڵام له ئێستادا نامه‌وێت ورده‌كارییه‌كان ئاشكرا بكه‌م، ده‌مه‌وێت وه‌كو سوپرایزێك بێت".
شادی له شه‌وی 6-10-2016 وه‌ك هاوه‌ڵی دووه‌می شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، ناوبراو ته‌مه‌نی 25 ساڵه و له شاری سلێمانی له‌دایكبووه، به‌ڵام هه‌ر له منداڵییه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژیاوه و بڕوانامه‌كانی به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازیاری بیناسازی و په‌روه‌رده‌ی منداڵان له‌وێ به‌ده‌ستهێناوه.
شادی یه‌كه‌مین پڕۆژه‌ی له مانگی رابردوودا له شاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه جێبه‌جێ كرد، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ژینگه و به راهێنانی كۆمه‌ڵێك منداڵ، دیواری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری منداڵانیان له شاری سلێمانی به وێنه‌كێشان رازانده‌وه.
PM:03:01:15/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 9049
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت