شاجوانی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا
وێستگه نیوز – له ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌دا له لاس فیگاس، كارا ماكۆلۆ نوێنه‌ری ویلایه‌تی كۆلۆمبیا وه‌ك شاجوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مه دووه‌مجاره له‌سه‌ر یه‌ك كارا ماكۆلۆ كه له لیژنه‌ی چاودێری ئه‌تۆمی وه‌ك زانا كارده‌كات، نازناوی شاجوانی ئه‌مریكا به‌ده‌ستده‌هێنێت.
ماكۆلۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له ئیتاڵیا له‌دایك بووه و له ڤێرجینیا بیچی ویلایه‌تی ڤێرجینیا گه‌وره بووه و توانی به‌سه‌ر 50 به‌شداربووی تردا سه‌ربكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له كێبڕكێی شاجوانی گه‌ردووندا نوێنه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بكات.
ماكۆلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خوازیاره ئه‌زموونێكی "رۆشنبیری جیهانی" تاقی بكاته‌وه و هیواداره ئیلهامبه‌خشی منداڵان بێت و داوایان لێبكات له بواره‌كانی زانست و ته‌كنۆلۆژیا و ئه‌ندازیاری و بیركاری-دا كار بكه‌ن.
هاوكات له ئاهه‌نگه‌كه‌دا چاڤی فێرگ شاجوانی نیوجێرسی وه‌ك هاوه‌ڵی یه‌كه‌م و شاجوانی مینیسوتا میریدس گۆڵد وه‌ك هاوه‌ڵی دووه‌می شاجوانی ئه‌مریكا ده‌ستنیشان كران.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:05:31:15/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 6313
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت