گرته‌یه‌كی دراماكه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

‌دیمەنێک لە دراماکە

وێستگه‌ نیوزـ

هه‌یفا وه‌هبی، خانمه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانبێژی لوبنانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دیمەنەکانی پشت پەردەی زنجیره‌ دراما نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی (الحربایه‌)  بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا په‌خش بكرێت.


له‌و گرته‌یه‌دا كه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هه‌یفا وه‌هبی به‌ جلی بوكێنییه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، له‌ دراماكه‌شدا هه‌یفا كه‌سایه‌تیی كچێك به‌ناوی (عسلیه‌) به‌رجه‌سته‌ ده‌كات و له‌سه‌ر گرته‌كشی نوسیووه‌، "عسلیه‌ به‌ جلی زه‌ماوه‌نده‌وه‌".

له‌ درامای (الحربایه‌)، هه‌یفا وه‌هبی رۆڵی كچێكی هه‌ژار ده‌بینێت كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كێكی میللی ده‌ژی و له‌لایه‌ن خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ی كه‌ كه‌ (دینا)ی سه‌ماكار رۆڵه‌كه‌ی ده‌بینێت، ده‌خرێته‌ژێر فشاره‌وه‌ و ناچاری ده‌كات له‌ ته‌مه‌نێكی منداڵیدا واز له‌ خوێندن و خوێندنگه‌ بهێنێ و وه‌ك خزمه‌تكار له‌ ماڵێكی ده‌وڵه‌مه‌ندا كار بكات.

خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ی هه‌یفا و مێرده‌كه‌ی كه‌ له‌و درامایه‌دا بازرگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن، هه‌یفا بۆخۆیان قۆرغ ده‌كه‌ن، هاوكات هه‌یفا ده‌كه‌وێته‌ داوی خۆشه‌ویستیی كه‌سێك كه‌ ئیشی كاره‌بایی ده‌كات، به‌ڵام مێردی خوشكه‌كه‌ی به‌ دزیی هه‌یفاوه‌، خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كوژێت، كه‌ دواتر هه‌یفا به‌مه‌ ده‌زانێت، له‌و گه‌ڕه‌كه‌ میللیه‌ هه‌ڵدێت.

دواتر هه‌یفا رێكه‌وتی جادوگه‌رێك ده‌كات كه‌ مارمێلكه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، هه‌یفا چیرۆكی خۆی بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ چیی به‌سه‌ر هاتووه‌، ئه‌ویش مارمێلكه‌كه‌ی ده‌داتێ و پێی ده‌ڵێت ره‌نگی ئه‌و مارمێلكه‌یه‌ بكاته‌ په‌ندی ژیانی خۆی و وه‌ك مارمێلكه‌كه‌ خۆی بگۆڕێت، هه‌یفاش مارمێلكه‌كه‌ ده‌باته‌ ماڵه‌ نوێیه‌كه‌ی خۆی و دواتر له‌ ئه‌ڵقه‌كانی دراماكه‌دا چه‌ندین سوپرایز روو ده‌ده‌ن.

من كواليس تصوير مسلسل #رمضان2017 #الحرباية عسليّة في فستان العرس Sneak peek video of #AlHerbaya 's behind the scenes, Aasaliya the bride 👰 #HaifaWehbe

Posted by Haifa Wehbe on Monday, May 15, 2017
چەند دیمەنێکی دراماکە


PM:09:37:15/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 13485 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو