ئۆرڤان به‌شداری له‌ كلیپی "شاژنی خه‌یاڵ ده‌كات"

‌ئۆرڤان ئاراس.. هاوسەری پێشووی چاوان

وێستگه‌ نیوز ـ
وا بڕیارە لە ئایندەیەکەی نزیکدا ڤیدیۆ کلیپی (شاژنی خەیاڵ)ی هونەرمەند محەمەد رەئوف کەرکوکی، بڵاوبکرێتەوە کە بەرهەمی کەناڵی خاك تڤی-یەو لەلایەن شادمان محەمەد کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دراوە و ئۆرڤان ئاراس و شێنێ عه‌لی كاری نواندنیان بۆ كردووه‌.


دەرهێنەر شادمان محەمەد، بە سایتی خاك-ی راگەیاندووه‌ "ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ئارەزووی ئەوەم هەبووە ئەم گۆرانیە بکەم بە ڤیدیۆ کلیپ، پاشان بە هۆکاری جوانی تێکستەکە کەلەلایەن شاعیر ساڵح بێچارەوە نوسراوە".

ده‌شڵێت: "ئاوازەکەی لەلایەن ئاوازدانەری بەئەزمون مامۆستا بورهانی موفتی زادەوە بۆ دانراوە کاریگەری هەبوو کە من ئەو بەرهەمە بەئەنجام بگەیەنم، ئەمە جگەلەوەی گۆرانیەکەش لەلایەن هونەرمەندی ناسراو محەمەد رەئوف کەرکوکیەوە بە هەستێکی جوانەوە پێشکەشی گوێگرانی کردووە، هەموو ئەمانە هۆکاری سەرەکی بوون کە بەهاوکاری هاوڕێیانم ستافی کارەکە بەرهەمەکەمان بە ئەنجام گەیاند".

وتیشی: " کلیپەکە لەناو شاری سلێمانی وێنە گیراوە وەو باس لە چیرۆکی کەسێک دەکات کە بەهۆکارێك لە خۆشەویستەکەی دابڕاوەو پاشان کەسەکە وەک بیرەوەری لە زەهنیدا ماوەتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ یادگاریە جوانەکانی رابردوی".

ئاماژەی بەوەکرد: "بەسوپاسەوە کەناڵی خاك لەم بارودۆخە ئاڵۆزو پڕ قەیرانەدا هونەرمەندان فەرامۆش ناکات و دەستی هاوکاریان بەپێی پێویست بۆ درێژ دەکات".

ڤیدیۆ کلیپی شاژنی خەیاڵ لەلایەن ئۆرڤان ئاراس و شێنی عەلی کاری نواندن، سیروان کەریم کاری وێنەگرتن و هەرێم نوری کاری مۆنتاژی بۆ بەئەنجام گەیەندراوە.



PM:04:29:16/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 140641 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو