فیلمی Happy End چووه كێبڕكێی فیستڤاڵی كانه‌وه
وێستگه نیوزـ
فیلمی Happy End (کۆتایی خۆش) یه‌كێكه له كاره‌كانی مایكڵ هانیكه-ی ده‌رهێنه‌ری نه‌مسایی و بۆ فیستڤاڵی 2017ی كان له فه‌ره‌نسا کە بڕیارە سەبەینێ دەستپێبکات، خراوه‌ته به‌شی كێبڕكێی سه‌ره‌كی بۆ خه‌ڵاتی چڵه خورمای ئاڵتونی.
له‌م فیلمه‌دا مایكڵ-ی ده‌رهێنه‌ر دووباره له‌گه‌ڵ ئیزابێل ئۆپرێت-ی فه‌ره‌نسی له‌م فیلمه‌دا یه‌كی گرته‌وه كه پێشتر له فیلمی amour له ساڵی 2012 و فیملی The Piano Teacher له 2001 و Time of the Wolf له 2003 هاوكاریی یه‌كتریان كردووه.
هه‌ر له‌م فیلمه‌دا ژان لویس، پاڵه‌وانی فیلمی amour به‌شداریی كردووه‌ته‌وه و له فیلمه‌كه‌شدا قه‌یرانی په‌نابه‌ران له ئه‌وروپا وروژێنراوه و دیمه‌نه‌كانیشی له شاری كالێ تۆماركراون كه له ساڵانی 2014 و 2015 كامپی ئه‌و په‌نابه‌رانه بووه كه به‌لێشاو روویان له فه‌ره‌نسا و وڵاتانی ئه‌وروپا كرد.
بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 17ی ئایار خولی 70ی فیستڤاڵی كان له فه‌ره‌نسا ساز بكرێت، چالاكییه‌كانی فیستڤاڵه‌كه‌ش تا 28ی ئایار به‌رده‌وام ده‌بێت، Pedro Almodóvar ده‌رهێنه‌ری ئیسپانی به سه‌رۆكی فیستڤاڵ ده‌ستنیشان كراوه و مۆنیکا بیلۆچی، خانمه ئه‌كته‌ری ئیتالیش شه‌ره‌فی كردنه‌وه و داخستنی ئه‌و فیستڤاڵه‌ی پێ به‌خشراوه.
یه‌كه‌م فیلم كه له‌و فیستڤاڵه‌دا نمایش ده‌كرێت، فیلمی Ismael's Ghostsه كه له ده‌رهێنانی Arnaud Desplechinی ده‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسییه و فیلمی Happy Endیش یه‌كێكه له‌و فیلمانه‌ی كه خراوه‌ته به‌شی كێبِكێی سه‌ره‌كی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی چڵه خورمای ئاڵتونی كه تایبه‌ته به فیستڤاڵی كان.
PM:07:37:16/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4189
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت