موسڵ..سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو به‌ هێزه‌كانی عیراقدا ته‌قینه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

لە چەند گەڕەکێکی موسڵ شەڕێکی سەخت به‌ڕێوه‌ده‌چێت و لە بەیانی ئەمڕۆوە چەکدارانی داعش سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان بە هێزە عیراقییەکاندا تەقاندوونەتەوە.

چەکدارانی داعش لە گەڕەکی روفاعی سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان بە هێزەكانی عیراقدا تەقاندنەوە، سوپای عیراق هەوڵدەدات ئەمڕۆ تەوای گەڕەکی عورێبی کۆنترۆڵبکاتەوە، فەرماندە سەربازییەکانیش دەڵێن زۆربەی ئەو چەکدارانەی داعش کە لە بەری راستی موسڵ ماون بیانین، بۆیە شەڕی مان و نەمان دەکەن.

هاوكات هێزەکانی دژەتیرۆر و بەرپەرچدانەوەی خێرا لە گەڕەکی 17 ی تەمموز پێشڕەویان كردووه‌ و لیوای 16 ی سوپای عیراقیش لە گەڕەکی حاوی کەنیسە جێگیربووە.

ئێستا تەنها 7 گەڕەک، کەمتر لە 10% ی خاکی موسڵ لەدەست داعش ماوە، به‌ڵام وونی خەڵكێکی زۆری مەدەنی لە گەڕەکەکانی ژێر دەستی داعش پێشڕەوی هێزە عیراقییەکانی سستکردووە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هەرکاتێک خەڵکی مه‌ده‌نیی ئه‌و شاره‌ دەرفەت وەربگرن هەوڵی راکردن دەدەن، ئاشكراش بووه‌ كه‌ شەوی رابردووش ژن و منداڵێک لەکاتی راکردن لە رووباری دیجلە خنکاون.


AM:10:19:17/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 3957 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت