گوندێك پێویستی به "زاوا"یه
وێستگه نیوز – گوندێكی وڵاتی به‌رازیل گرفتاری "ده‌گمه‌نی زاوا"یه و نزیكه‌ی 600 ئافره‌تی گونده‌كه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20 بۆ 35 ساڵدا ئاره‌زووی زۆریان ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات هاوسه‌ریان ده‌ستبكه‌وێت.
ئاژانسی "سپوتنیك"ی روسی بڵاویكرده‌وه كه ئافره‌تانی گوندی نویفا دی كۆردییرۆ، به‌هۆی ته‌نیاییان و نه‌بوونی پیاو له گونده‌كه‌دا داوایه‌كی به‌په‌له‌یان خستووه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ریان ده‌ستبكه‌وێت.
هۆكاری كێشه‌ی ئه‌و گونده یاسا كارپێكراوه‌كانه كه وایكردووه هه‌ر نێرێك ته‌مه‌نی بگاته 18 ساڵ پێویسته گونده‌كه به‌جێبێڵێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ژماره‌یه‌ك پیاو له نویفا دی كۆردییرۆ كه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌رازیله ده‌ژین، به‌ڵام كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، چونكه یان هاوسه‌رگیرییان كردووه و په‌یوه‌ندییان هه‌یه یان برا و مه‌حره‌من.
نیلما فرناندیزی ته‌مه‌ن 23 ساڵ رایگه‌یاند كه "خه‌ونی هه‌ر كچێك دۆینه‌وه‌ی پاڵه‌وانی خه‌ونه‌كانیه‌تی، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له گونده‌كه‌یان بژی".
نیلما فرناندیز وتی: "وه‌كو ئافره‌تانی گونده‌كه ئاماده‌نین نویفا دی كۆردییرۆ به‌جێبێڵین ته‌نانه بۆ هاوسه‌رگیریش".
ئافره‌تانی ئه‌و گونده هیوادارن ئه‌و پیاوانه بناسن كه ئاماده‌ن هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و ببنه به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان و به‌پێی داب و نه‌ریتیان بژین.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:05:03:17/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 98693
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت