نهێنی به‌جوانی مانه‌وه‌ی ئاشكرا كرد
وێستگه نیوز – هه‌ر به گه‌یشتنی بۆ كۆنگره‌یه‌كی چالاكییه‌كانی ڤیستیڤاڵی سینه‌مایی "كان" كه ئه‌مڕۆ له فه‌ره‌نسا ده‌ستی پێكرد و تا 28ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت، خانمه ئه‌ستێره‌ی جیهانی مۆنیكا بیلۆچی، سه‌رنجی ئاماده‌بووانی راكێشا.
زۆرینه‌ی ئاماده‌بووانی چالاكییه‌كه جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه مۆنیكا بیلۆچی توانیویه‌تی ته‌حه‌دای ته‌مه‌نی بكات كه 52 ساڵی تێپه‌ڕاندووه و سه‌لماندوویه‌تی كه لای زۆرینه‌ی بینه‌رانی، خاوه‌نی ده‌ركه‌وتنێكی تایبه‌ت و سه‌رنجڕاكێشه.
له چالاكییه‌كه‌دا مۆنیكا به پانتۆڵ و كراسێكی ره‌نگ ره‌شه‌وه ده‌ركه‌وت و بووه جێی سه‌رنجی به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی له بواری جلوبه‌رگ و مۆده‌دا كار ده‌كه‌ن و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه مۆنیكا له رابردوو و ئێستاشدا یه‌كێكه له ئایكۆنه گرنگه‌كانی مۆده و شیكپۆشی.
له ماوه‌كانی دواییدا مۆنیكا بیلۆچی له لێدوانێكیدا بۆ "Daily Telegraph" باسی له نهێنی جوانییه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند كه پێی باش نییه به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ڵبسێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شقی وه‌رزشی ئه‌نجام بدات.
مۆنیكا وتی: "حه‌زم له كێك و مه‌عكه‌رۆنییه و ئامۆژگاریم ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی باش خواردن بخورێت و زۆر پێبكه‌نن و سێكس به‌شێوه‌یه‌كی باش و رێك‌وپێك بكرێت".
مۆنیكا بیلۆچی ئه‌كته‌ر و نمایشكاری جلوبه‌رگ له 30ی ئه‌یلولی 1964 له شاری چیتا دی كاستیلۆی ئیتاڵیا له دایك بووه و به‌شداری چه‌ندین فیلمی كردووه.
سه‌رچاوه: youm7
PM:07:24:17/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 17220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت