میریام دێته‌ سلێمانی‌


وێستگه‌ نیوز – خانمه‌ گۆرانیبێژی‌ لوبنانی‌ میریام فارس به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ شه‌وه‌ ئاهه‌نگێك، دێته‌ شاری‌ سلێمانی‌.

میریام فارس خانمه‌ گۆرانیبێژی‌ لوبنانی‌ له‌ هه‌ژماری‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئینستاگرام رایگه‌یاند كه‌ 18ی‌ ئایار له‌ سلێمانی‌ چاوه‌ڕوانی‌ بن.

هاوكات له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك رایگه‌یاند سبه‌ی‌ شه‌و چوارشه‌ممه‌ سه‌عات هه‌شت له‌ هۆتێل گراند ملنیۆم له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پێشتر و له‌ ئازاری ساڵی 2014 میریام فارس سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و به‌شداری له‌ هه‌شته‌مین فیستیڤاڵی به‌هار و نه‌ورۆز كرد كه‌ پێش هێرشی رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ ناسراو به‌ داعش، به‌ شێوه‌ی ساڵانه‌ له‌ هه‌ولێر رێكده‌خرا.


PM:09:35:17/05/2017


















ئه‌م بابه‌ته 7406 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو