‌دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامه‌
AM:10:32:18/05/2017

وێستگه‌ نیوز ـ
به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم كه‌ پێشتر بڵاویكرده‌وه‌، رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 17 و 18ی ئایاری 2017، مووچه‌ی مانگی‌ سێی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ فه‌رمانده‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زێره‌ڤانی‌، فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رگری‌ و فریاكه‌وتن ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش دابه‌شده‌كرێت.


رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 30ی نیسانی 2017، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "رۆژانی‌ چوار شه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 17 و 18ی ئایاری 2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ فه‌رمانده‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زێره‌ڤانی‌، فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رگری‌ و فریاكه‌وتن ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش دابه‌شده‌كرێت".

وه‌زاره‌تی دارایی روونیشیكردووه‌ته‌وه‌: "رۆژی‌  یه‌كشه‌ممه‌ 21ی ئایاری 2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێی ساڵی‌ 2017 ی‌ و ده‌زگای‌ گشتی‌ ئاسایش و وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ دابه‌ش ده‌كرێت".

ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ته‌وه‌: رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 22ی ئایاری 2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌  سێی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ په‌روه‌رده‌كانی‌ (ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت، رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 23ی ئایاری 2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌  سێی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ په‌روه‌رده‌كانی‌ (سه‌نته‌ری‌ شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت".

خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راشیگه‌یاندووه‌: "رۆژانی‌ چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 24 و 25 ی ئایاری 2017،  مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ  و ده‌زگای‌ مین دابه‌ش ده‌كرێت".

وه‌زاره‌تی دارایی ده‌شڵێت: "رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 28ی ئایاری 2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ و وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ دابه‌ش ده‌كرێت".

ده‌شڵێت: "رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 29ی ئایاری 2017،  مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با، وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌، وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌، وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ و لاوان، وه‌زاره‌تی‌ كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو، وه‌زاره‌تی‌ پلان دانان، وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان، دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی، ده‌سته‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ، ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم، ده‌سته‌ی‌ ژینگه‌، ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی‌ ده‌سپاكی‌، كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستان دابه‌شده‌كرێت".

هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 30 ئایاری 2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌  وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ و گه‌شت و گوزار، مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، مووچه‌ی‌ (كه‌مئه‌ندامان)ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌شده‌كرێت".

دواجار ئه‌وه‌شی نووسیوه‌: "رۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ 31ی ئایاری 2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ وه‌زاره‌تی‌ داد، ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌، سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران".




ئه‌م بابه‌ته 6253 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی زیاتر

Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.