‌جه‌عفه‌ر ئێمینكی: پاشەکەوت پێویستیەکی‌ نیشتیمانی‌ بوو
PM:08:53:18/05/2017

وێستگه‌ نیوزـ

ئەندامێکی‌ مەکتەبی‌ سیاسی‌ پارتی‌ ڕایگەیاند، پاشەکەوت پێویستیەکی‌ نیشتیمانی‌ بوو، هەروەها دەڵێت "کاتی‌ ئەوە هاتووە پێداچوونەوە بە پاشەکەوتی‌ مووچەدا بکرێت".

ئەمرۆ پینجشەممە 18ی ئایاری 2017، جەعفەر ئێمینکی‌، ئەندامی‌ مەکتەبی‌ سیاسی‌ پارتی‌ کە هاوکات جێگری‌ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیشە لە کۆنگرەیەکی‌ ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مەسەلەی‌ پاشەکەوت پێویستیەکی‌ نیشتیمانی‌ بوو، هەر ئەو بژاردەش لەبەردەستی‌ حکومەت بوو، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە ئێمە بەرگری‌ لە حکومەت بکەین.

ئێمینکی‌ وتیشی‌ "ئەو پێویستیە نیشتیمانییە لەلایەن لیژنەیەکی‌ پسپۆڕەوە کاری‌ لەسەر کرابوو، دەکرێت کەموکوڕی‌ تێدا بێت و دەکرێت ڕەخنەی‌ لێبگیرێت، بەڵام پشوی‌ فەرمانبەران و هاوڵاتیان جێگای‌ ڕێز و پێزانینە".

راشیگه‌یاند كه‌ هەوڵی‌ جدی‌ هەیە لەلایەن ئەو لیژنەیەی‌ کە سەرپەرشتی‌ پرۆژەی‌ کەمکردنەوەی‌ خەرجی‌ و زیادکردنی‌ داهات (تەقەشوف) دەکەن پێداچوونەوە بکەن و چارەسەری‌ بکەن، ئاماژەکانیش ئەوە بە ئێمە دەڵێن، "ئێستا کاتی‌ ئەوە هاتووە پێداچوونەوە بە پاشەکەوتی‌ مووچەدا بکەین".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی وتیشی: "هەموومان خوازیاری‌ ئەوەین چارەسەری‌ قەیرانی‌ دارایی‌ و سیاسی‌ هەرێم بکرێت، ئاماژەکان وامان پێدەڵێن کە ڕۆژانی‌ سەختمان بەڕێکردووە، چاوەڕێی‌ ڕۆژانی‌ خۆشین".

ئەمڕۆ جەعفەر ئێمینکی‌، جێگری‌ سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان سەردانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ هەولێری‌ کرد و دۆخی‌ ئابوری‌ هەرێم و گرفتەکانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان بەتایبەتی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ هەولێریان تاوتوێ کرد.

جەعفەر ئیمینکی: ڕۆژانی خۆش لە پێشمانە کۆنفرانسی هەواڵی جەعفەر ئیمینکی و فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر

Posted by NRT on Thursday, May 18, 2017




ئه‌م بابه‌ته 4189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی زیاتر

Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.