ترەمپ :ڕێز لە بریاری دیاریکردنی بەرپرسی لێکۆڵینەوەکان دەگرم

‌سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ

وێستگە نیوز -

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند  ڕێز لە بڕیاری دیاریکردنی بەرپرسی لێکۆڵینەوەکان دەگرم بۆ لێکۆڵینەوە لەو قسەیەی کە گوایە کەمپینی هەڵبژاردنەکەی ترەمپ پەیوەندیی هەبووە بە ڕوسیاوە.

بەڵام ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی وتی لێکۆڵینەوەکان هەتاکو ئێستا هیچ نەبوون جگە لە گەڕانێک بەدوای جادووگەردا نەبێت.

 وتیشی " ئێمە وڵاتێکی زۆر بەش بەشمان هەیە بەهۆی ئەمە و شتی ترەوە."

دووبارە ڕەتی کردەوە هیچ پەیوەندییەکی هەبووبێت بە ڕوسیاوە.

ترەمپ  بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هێج کێشەیەکی نیە لەگەڵ ئەوەی خەڵک دەیەوێت چی بکات." بەڵام وتی بەڕێوبەرایەتییەکەی دەبێت دەست بکاتەوە بە فەرمانڕەوایی کردنی وڵاتەکە زۆر زۆر بەباشی.

کاتێک کە ڕۆژنامەنوسێک پرسیاری لە ترەمپ کرد سەبارەت بەوەی کە ئاخۆ داوای لە جەمیس کۆمی بەڕێوبەری پێشووی ئێف بی ئای کردووە واز لە لێکۆڵینەوەکەی ڕوسیا بهێنێت، لە وەڵامدا وتی " نەخێر " و دواتر داوای پرسیاری داهاتووی کرد.

بەڵام ترەمپ وتی کۆمی لە گەواهیدانەکەی بەردەم کۆنگرێسدا باش نەبووە پێش ئەوەی سەرۆک دەریبکات.

ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوبەری پێشووتری ئێف بی ئای ڕابەرت میولەر دەستنیشانکرا وەکو بەرپرسی لێکۆڵینەوەکان و لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵێک پرسیار دەکات سەبارەت بە سەرۆک و لەوانەش گومانی ئەوەی پەیوەندیی هەبێت بە ڕوسیاوە و هەروەها لێکۆلینەوەش دەکات سەبارەت بە لەکار لابردنەکەی جەیمس کۆمی بەڕێوبەری پێشووی ئێف بی ئای لەلایەن ترەمپەوە.

دوو سیناتۆری ئەمەریکیش سیناتۆری دیموکراتەکان ڕیچارد بلومێنثاڵی کۆنێکتیکوت و سیناتۆری کۆمارییەکان لیندسی گراهامی ساوث کارۆلاینا ئێستا لێکۆڵینەوەکانی میولەر بە " لێکۆڵینەوە لە تاوان " ناودێر دەکەن.

هەواڵگری ئەمەریکا دەڵێت مۆسکۆ دەستی هەبووە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا لە بەرژەوەندی ترەمپ و هەوڵیداوە سەربکەوێت بەسەر کانددیدی دیموکراتەکان هیلاری کلینتندا.


AM:09:17:19/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 3237 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو