پیاوێکی تەمەن 61 ساڵ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی‌ زانكۆی ته‌واو كرد

‌ئوچلەر ئونڤەر و کچەکەی

وێستگە نیوز -

پیاوێکی تەمەن 61 ساڵی‌ توركی‌ بەناوی ئوچلەر ئونڤەر  لە رێوڕەسمی دەرچووانی زانکۆدا، لەگەڵ کچەکەی بڕوانامەی زانکۆی وەرگرت.  

رێوڕەسمێک بۆ دەرچووانی زانکۆی کڕککالە بۆ ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ لە شاری کڕککاڵە ی‌ توركیا بەڕێوە چوو كه‌ تیایدا نزیکەی شەش ھەزار قوتابی لە رێوڕەسمەکە بڕوانامەی دەرچوونیان وەرگرت. له‌نێو ئه‌وانه‌ی‌ بڕوانامه‌یان وه‌رگرت، پیاوێکی تەمەن ٦١ ساڵ بەناوی ئوچلەر ئونڤەر کە بەشی کارگێری تەواو کرد و کچەکەشی لە بەشێکی دیکەی ھەمان زانکۆی خوێندنی تەواوکرد، رایگەیاند: "زۆر خۆشحاڵم بەوەی لەگەڵ کچەکەم پێکەوە زانکۆمان تەواو کرد".

ئوچلەر ئونڤەر وتیشی: "زۆر دڵشاد بووم. دەرچوونم لە زانکۆ لەم تەمەنەدا لەگەڵ کچەکەم ھەستێکی زۆر خۆشە. خۆزگە پێشتر دەستمان بە خوێندنی زانکۆ بکردبایە. لە خوێندن بەردەوام دەبم و پلانیشم ھەیە. قوتابییەکان وەک منداڵی من وابوون و پێکەوە خوێندمان و بڕوانامەمان وەرگرت. ئەوانیش منیان زۆر خۆش دەوێت.

کاتێک باسی تەمەنم دەکەم، ھاورێکانی زانکۆ سەریان دەسوڕمێ. دەمەوێت ھەموو کەسێک من بە نموونە وەربگرێت. من وەک فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە کار دەکەم. بەھۆی دەرچوونم لە زانکۆ زۆر ئاسوودەم".

کچی ئەو پیاوە بە ناوی عایشەنور ئونڤەر کە بەشی کشتوکاڵی تەواو کردووە، رایگەیاند: "دەرچوونم لە زانکۆ ھەستێکی زۆر خۆشە. دەرچوونم پێکەوە لەگەڵ باوکم منی زۆر ئاسوودە کرد".


PM:12:39:19/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 11813 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو