موقته‌دا سه‌در: سه‌ركرده‌ی میلیشیایه‌كی عیراق هه‌زار و 500 كه‌سی له‌ تۆله‌ی براكه‌ی رفاندووه‌

‌موقتەدا سەدر

ئاژانسه‌كان، وێستگه‌ نیوز ـ

موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در هێرشی توندی كرده‌ سه‌ر میلیشیا چه‌كداره‌كانی عیراق و ئاشكرایكرد یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی میلیشای عیراقی هه‌زار و 500 كه‌سی له‌ تۆله‌ی رفاندنی  براكه‌ی ده‌سگیركردو رفاندنی.

له‌ میانه‌ی دیدارێكیدا  كه‌ له‌ كه‌ناڵی ئه‌لرشیدی عیراقی رۆژی شه‌ممه‌ په‌خشكرا، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در موقته‌دا ئه‌لسه‌در سه‌رله‌نوێ هیَرشی توندی كرده‌ سه‌ر میلیشیاكانی عیراق و به‌ " سه‌بڕه‌ تازه‌كان" ناوی بردن و وتی: "یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ی ئه‌م گروپه‌ چه‌كدارانه‌ هه‌زار و 500 هاوڵاتی رفاند به‌ هۆی رفاندنی براكه‌یه‌وه‌".

جه‌ختیكرده‌وه‌: "گروپه‌كانی میلیشیا هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ خراپه‌ باسی سه‌ركرده‌كانیان ده‌كه‌ن".

هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆی بۆ پێكهێنانی لیستێكی په‌رله‌مانی كرد كه‌ بازبدات به‌سه‌ر تایه‌فه‌گه‌ری و به‌ دووریشی نه‌زانی "هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حه‌یدر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و مه‌سعود بارزانی و ئوسامه‌ نوجه‌یفی" بكات.

میلیشیاكانی عیراق زیاتر له‌ مه‌زهه‌بی شیعیدا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌، به‌وپێیه‌ی دوای هاتنی داعش و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م میلیشیا سوننه‌كان له‌و رێكخراوه‌دا، ئیدی میلیشیا شیعییه‌كان زیاتر بوون.


AM:09:35:21/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 7545 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت