به ڤیدیۆ.. هاوڵاتییه‌كی سعودیه له باره‌ی كچه‌كه‌ی تره‌مپه‌وه داوای هاوكاری له پادشا ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
له‌گه‌ڵ سه‌ردانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سعوودیه به یاوه‌ری هاوسه‌ر و كچ و زاواكه‌ی، هاوڵاتییه‌كی سعودیه داوای هاوسه‌رگیری له كچی تره‌مپ ده‌كات.
وه‌ك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاوڵاتییه‌كی سعودیه داوا له پاشا سه‌لمانی كوڕی عه‌بدولعه‌زیز ده‌كات یارمه‌تی بدات بۆ ئه‌وه‌ی به په‌یڕه‌وی ئاینی ئیسلام كچی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بخوازێت.
له كۆتایی ڤیدیۆكه‌دا ئه‌و هاوڵاتییه ناوی خۆی ده‌ڵێت و ده‌ڵێت: "من هاوڵاتی به‌در بن فه‌هد بن عه‌بدوڵڵام".
ئه‌و گرته‌یه بووه‌ته جێی توانج و گاڵته‌پێكردن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌كارهێنه‌ران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و هاوڵاتییه هێشتا نه‌یزانیوه ئیڤانكای كچی تره‌مپ هاوسه‌رگیری كردووه و منداڵیشی هه‌یه.
PM:01:31:21/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 45833
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت