ئه‌ردۆغان بووه‌وه به سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه‌ی
ئه‌ردۆغان
وێستگه نیوز –
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه دوای سێ ساڵ بووه‌وه به سه‌رۆكی گشتیی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا "ئاك پارتی"، رایگه‌یاند ''ئێستاش دوای 998 رۆژ، دیسان له هه‌مان هۆڵدا، به گوتنی 'گه‌یشتبووینه كوێ'، دووباره یه‌كده‌گرینه‌وه".
ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كۆنگره‌ی سێیه‌می نائاسایی ئاك پارتیدا، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌ر له نزیكه‌ی 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 27ی ئابی 2014دا، هه‌ر له‌م هۆڵه‌دا، به وتنی 'هه‌موو كۆتاییه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه'، دوای گه‌ردن ئازادیی له یه‌كتر جیاببووینه‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتی: "'ئه‌مه ته‌نها جیابوونه‌وه‌یه‌كی یاسایی بوو. دڵه‌كانمان هه‌رگیز له یه‌كتر جیانه‌بوونه‌وه. خۆشی و ناخۆشیمان پێكه‌وه بوون. ئێستاش دوای 998 رۆژ، دیسان له هه‌مان هۆڵدا، به گوتنی 'گه‌یشتبووینه كوێ'، دووباره یه‌كده‌گرینه‌وه".
وتیشی: "كاتێك بووینه كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه ئه‌مه خاتیمه نییه به‌ڵكو فاتیحه و سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه. ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ی بیسمیلا ده‌كه‌ینه‌وه و فاتیحه‌كه‌مان ده‌خوێنین و له پێناو ئامانجی گه‌وره‌تر و كاری زۆرتردا ده‌ستپێكێكی نوێ ده‌ست پێ ده‌كه‌ین''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ''له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا، رۆژه‌ڤ، كاری له پێشینه، كێشه‌كان و چاوه‌ڕوانییه‌كانی توركیا، گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه. ئه‌و تاكه شته‌ی كه نه‌گۆڕاوه ئه‌و راستییه‌یه كه ئاك پارتی تاكه پارته كه ده‌توانێت ده‌ستبه‌سه‌ری هه‌موو ئه‌وانه بكات. ئاك پارتی گره‌نتیكاری دیموكراسی و گۆڕانه. ئاك پارتی ناونیشانی ریفۆرمه''.
راشیگه‌یاند كه "سبه‌ی له‌به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان ملمان شۆڕه. ئه‌گه‌ر له شه‌رمان بێت ئه‌مڕۆ له به‌رامبه‌ر دزێوه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه قیت ده‌وه‌ستن، چاره‌نووسمان چی بێت به‌وه رازی ده‌بین".
وێرای جه‌خت كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پاراستنی مافی سته‌ملێكراو و مافخوراو ئه‌ركیانه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''ئه‌وه به‌و مانایه نایه‌ت كه خۆمان راده‌ستی فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه سته‌مكارن و چوونه‌ته ناو به‌رگی سته‌ملێكراوه‌وه. ئه‌و ده‌مامكه‌ی به ده‌موچاوی ئه‌و كه‌سانه‌وه بوو كه ماوه‌ی چه‌ندین ساله له رێگه‌ی توقیه، درۆ و فرت و فێڵ و بوختانه‌وه به خراپ سوودیان له هه‌سته پاك و بێگه‌رده‌كانی گه‌له‌كه‌مان بینی، كه‌وتووه‌ته خواره‌وه''.
دواتر وتی: ''له‌م ساته‌وه، ئه‌وه‌ی كه خێری بۆ نیشتمانه‌كه‌م، گه‌له‌كه‌م، ئوممه‌ته‌كه‌مان و مرۆڤایه‌تی تێدا نه‌بێت، له لای ئێمه بوونی نییه و نابێت. لێره‌وه رووی ده‌مم ده‌كه‌مه گه‌له‌كه‌م و ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر بێت و گوێتان له هه‌ر گوته‌یه‌ك، یان كرده‌وه‌یه‌ك، یان هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌ڵوێستێكی ئه‌م برا بچووكه‌تان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بوو كه به‌خێری نیشتمان و گه‌ل نه‌بوو، ئه‌وا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تا ئه‌مڕۆ كردوویه‌تی، وه‌لای بنێن و چی پێویسته ئه‌وه بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ته‌یب ئه‌ردۆغان كه‌وته ناو هه‌ڵه‌یه‌كی له‌وجۆره‌وه، ئه‌وا گه‌ردنتان ئازاكراوه له‌وه‌ی ده‌یكه‌ن''.
راشیگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر وه‌كو 3ی تشرینی دووه‌می 2002 نه‌هێڵن بچمه په‌رله‌مان، وه‌كو 2008 هه‌وڵده‌ن پارته‌كه‌مان دابخه‌ن، وه‌ك ساڵی 2013 گه‌ڕه‌كه‌كان ژێراوژوور بكه‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌ك 15ی ته‌مووز كوده‌تا بكه‌ن و گیانمان بكه‌نه ئامانج، چی‌یان پێ ده‌كرێت بیكه‌ن ئێمه له‌و رێگه‌یه ناگه‌ڕێینه‌وه".
له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی باری نائاساییشه‌وه گوتی: "له وڵاتی مندا هه‌وڵی رووخاندنی ده‌وڵه‌ت ده‌درێت، ئێمه 249 شه‌هید ده‌ده‌ین، دوو هه‌زار و 193 بریندار هه‌ن. ئێوه به چی روویه‌كه‌وه داوای هه‌ڵگرتنی باری نائاسایی ده‌كه‌ن. هه‌ڵناگیرێت. تا كه‌ی؟ تا ئه‌و كاته‌ی خۆشگوزه‌رانی باڵی به‌سه‌ردا ده‌كێشێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئیتر هیچ ناچار نین كه به‌رگه‌ی دووڕوویی و هه‌ژمارنه‌كردنی میلله‌ته‌كه‌مان له لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌ورووپاوه بگرین. یه‌كێتی ئه‌ورووپا یان ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه پێی‌داوین ده‌یباته سه‌ر، ئه‌و یارمه‌تیانه ده‌نێرێت كه له‌باره‌ی په‌نابه‌ره‌وه به‌ڵێنی دابوو، یان هه‌ر لایه‌نه و ئه‌وه‌ی ده‌یزانێت ده‌یكات. هه‌ڵوێستی ئێمه ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، درێژه بده‌ین به رێگه‌مان له یه‌كێتی ئه‌ورووپا. ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌دات لێره‌دا یه‌كێتی ئه‌ورووپایه".
وتیشی: "ئامانجی هه‌نووكه‌یمان ئه‌وه‌یه خوا یار بێت تا كۆتایی ساڵ رێكخستنه‌كانمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه. خوا یار بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆنگره نائاساییه به خێرایی رێكخستنه‌كانمان له پارێزگا، قه‌زا، ناحیه‌كان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه. دواتر نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی شه‌ش مانگی بۆ گه‌له‌كه‌مان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
PM:07:31:21/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 2373
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت