پرۆژه‌ی ئیسلامی یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانی دیاری كرد
وێستگه نیوز –
پرۆژه‌ی ئیسلامی بۆ بینینی مانگ رایگه‌یاند كه به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه رۆژی شه‌ممه 27ی ئایار یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه.
رۆژنامه‌ی "به‌یان"ی ئیماراتی بڵاویكرده‌وه كه پرۆژه‌ی ئیسلامی بۆ بینینی مانگ حساباتی فه‌له‌كی كردووه بۆ بینینی مانگ و بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌سته‌مه رۆژی پێنجشه‌ممه مانگ ببینرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ینی ببینرێت.
پرۆژه‌ی ئیسلامی بۆ بینینی مانگ رایگه‌یاند كه به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژی شه‌ممه 27ی ئایار یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت.
پرۆژه‌ی ئیسلامی بۆ بینینی مانگ پرۆژه‌یه‌كی جیهانییه‌وه و سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی فه‌له‌كناسی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و له ساڵی 1998 دامه‌زراوه و ژماره‌یه‌ك شاره‌زا و فه‌له‌كناس كاری تێداده‌كه‌ن و ئه‌ركیان بینینی مانگ و دیاریكردنی كاته‌كانی نوێژكردنه.
PM:07:44:21/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 32481
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت