ئه‌وقاف روونكردنه‌وه له‌سه‌ر یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان ده‌دات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان كۆده‌بنه‌وه و ئه‌گه‌ر مانگ نه‌بینرا، رۆژی شه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كۆده‌بنه‌وه و چاودێری بینینی مانگ ده‌كه‌ن.
نه‌به‌ز ئیسماعیل وتی: "ئه‌گه‌ر مانگ به به‌ڵگه‌وه بینرا ئه‌وا رۆژی هه‌ینی ده‌بێته ڕه‌مه‌زان، ئه‌گه‌ریش مانگ نه‌بینرا ئه‌وا رۆژی شه‌ممه 27-5-2017 ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز".
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌وقاف له كاتێكدایه رۆژنامه‌ی "به‌یان"ی ئیماراتی بڵاویكرده‌وه كه پرۆژه‌ی ئیسلامی بۆ بینینی مانگ حساباتی فه‌له‌كی كردووه بۆ بینینی مانگ و بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌سته‌مه رۆژی پێنجشه‌ممه مانگ ببینرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ینی ببینرێت.
PM:09:36:21/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 15077
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت