خواردنگەیەك داخرا
وێستگه نیوز -
به‌هۆی به‌كارهێنانی جگه‌ری به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراوه‌وه، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی یه‌وه، خوارده‌مه‌نی "دێكان" له به‌رامبه‌ر كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی داخرا.
له‌شكر حه‌مید سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌كانی ته‌ندروستی بۆ سایتی ته‌ندروستی وتی: "ئه‌و دوكانی خوارده‌مه‌نییه هه‌ستاوه به به‌كارهێنانی جگه‌ری به‌ستووی هاورده‌كراوی قه‌ده‌غه كرا‌و كه بۆ خواردن ناشێت و زیانی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی دروست ده‌كات".
سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و جۆره له جگه‌ری به‌ستوو له ساڵی 2007 ه‌وه هاتۆته بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی ڤێتێرنه‌ری و تاقیگه‌یی بۆی له‌ژێر پشكنین ده‌رنه‌چووه و بۆ خواردن شیاو نییه، بۆیه له‌و كاته‌وه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی دراوه.
وتیشی: "خاوه‌نی ئه‌و دوكانی خوارده‌مه‌نییه بۆ شاردنه‌وه له لیژنه‌كانی ته‌ندروستی "جگه‌ر"ه‌كه‌ی له ناو سه‌یاره‌كه‌یدا داناوه له پله‌یه‌كی گه‌رمی به‌رزدا، بۆیه ئه‌گه‌ر خۆراكه‌كه سه‌لامه‌تیش بێت به‌وشێوه هه‌ڵگرتنه خراپ ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش مه‌رجی ته‌ندروستی له شوێنی ئاماده‌كردنی خواردنه‌كانیدا نه‌بووه، بۆیه بڕیاری داخستنیان دا".
PM:10:22:21/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 8389
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت