به ڤیدیۆ.. عه‌زیز وه‌یسی له باره‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا چی ده‌ڵێت؟
هونەرمەند عەزیز وەیسی
وێستگه نیوز ـ
هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رده‌بڕێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی هه‌موو گۆڕان خوازان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
رۆژی هه‌ینی 19ی ئایاری 2017، نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری سلێمانی له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه 20 و 21ی ئایاری 2017، له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دانراو ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌ی سیاسی و رۆشنبیری و كه‌سایه‌تی له چین و توێژه جیاوازه‌كان به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد و هه‌ر دوێنێ یه‌كشه‌ممه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتایی هاتنی پرسه‌كه‌ی راگه‌یاند.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌و گه‌لی كورد ده‌كات به‌هۆی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فاوه.
AM:09:09:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 90057
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت