له سلێمانی كافتریای "ماڵی ئه‌ستێره‌كان" داخرا
ئەو کافتریایەی داخراوە
وێستگه نیوز ـ
كاركردنی كارمه‌ندی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ و بوونی مێرد منداڵ له كافتریاكاندا له سلێمانی قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و له ماوه‌ی رابردووش‌دا به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان چه‌ند كافتریایه‌ك داخراون یه‌كێكیش له‌وانه كافتریای ماڵی ئه‌شتێره‌كانه.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان كاركردنی كارمه‌ندی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ و سه‌ردانی مێرد منداڵ له‌و كافتریایانه‌ی كه نێرگه‌له‌ی تێدا ده‌كێشرێت رێگه‌پێدراو نیه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شێك له كافتریاكان پابه‌ند نین به‌و رێنماییانه‌وه و رێگه به‌كاركردن و سه‌ردانی مێردمنداڵ ده‌ده‌ن بۆ كافتریاكان.
ده‌شڵێت به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی خاوه‌نی كافتریاكانه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا له سلێمانی سزای دارایی چه‌ندین كافتریایان داوه و به‌شێكیان داخستووه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به‌هۆی جۆری سه‌رپێچیه‌كانیانه‌وه رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی وتی: "له نوێترین بڕیاریاندا لیژنه‌كان به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه به تایبه‌ت كاركردن و بوونی مێرد منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ كافتریای (ماڵی ئه‌ستێره‌كان) یان له شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ داخستووه.
گۆران قادر راشیگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر كافتریایه‌ك پابه‌ند نه‌بێت به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه.
AM:11:58:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 41444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت