له سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك برنجی نه‌شیاودا گیرا
خۆراکی خراپ هەڕەشە لە هاوڵاتیان دەکات
وێستگه نیوز ـ
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر برنجدا ده‌گرن و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، شكنینی بۆ كراوه و شیاوی خواردن نیه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی ئایاری 2017، ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستی دڵنیا بوونه‌وه له ئه‌و خۆراك و ماددانه‌ی له بازاره‌كاندا به هاوڵاتی ده‌فرۆشرێت، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌به‌رده‌وامی سه‌ردان و پشكنینی كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی ده‌كات".
ئازاد نه‌بی وتیشی: "له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك برنج، پاش ئه‌وه‌ی نمونه‌كه‌ی بۆ پشكنین ره‌وانه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی كرا ده‌ركه‌وت به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه شیاوی خواردن نیه".
نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به ئه‌وه‌كرد: به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوده‌برێت.
PM:01:43:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4345
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت