كه‌مال ڕه‌ووف: هه‌ق وایه‌ ئه‌و غه‌دره‌ی‌ له‌بارزانی‌ كرا له‌ نه‌وشیروان مسته‌فای‌ نه‌كه‌ن

‌نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ كه‌مال ره‌ووف-دا

وێستگه‌ نیوز- 

رۆژنامه‌نوسێكی‌ ناسراو ڕایگه‌یاند كه‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان مه‌لا مسته‌فا بارزانییان كردۆته‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ پارت و خێزانێك.

كه‌مال ڕه‌ووف له‌ رێگه‌ی‌ په‌یجه‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك نوسیویه‌تی‌ "مەلامستەفای بارزانی لەسەردەمی خۆیدا دیاریترین سەركردەی كورد بوو، لە شۆرشدا لەهەژارترین خێزانەوە بۆ دەوڵەمەنترین، لەخوێنەوارو نەخوێنەوار لەدەوری خۆیی كۆكردبووەوەو بە باش خراپەوە زۆرینەی خەڵك ئەویان بەسەركردەی خۆیان دەزانی، بەڵام پارتی نەیزانی یان نەیتوانی تەقدیری ئەوە هەستە میللیەی خەڵك بگرێت و بارزانی كردەی سەركردەیی پارت و خێزانێك".

ناوبراو هیوا ده‌خوازیچت كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان وا له‌نه‌وشیروان مسته‌فای‌ ڕێكخه‌ر نه‌كه‌ن و نوسیویه‌تی‌ "هیوادارم گۆرانخوازەكانیش لەوە تێبگەن ئەوەی لە مەراسیمی بەخاكسپاردن و ماڵئاوایكردنی كاك نەوشیروان ئامادەبوون، هەموویان گۆرانخواز و دەنگدەری بزووتنەوەی گۆران نەبوون، ئەوان بۆ ئەوە هاتبوو تا رێز لەخەباتی 50 ساڵەو كەسایەتی خۆنەویستی ئەو سەركردەیە بگرن، بۆیە هەقوایە ئەو غەدرەی پارتی لەبارزانی كرد، گۆرانخوازەكانیش لە كاك نەوشیروانی نەكەن".

هه‌روه‌ها داوا له‌بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات" رێگە نەگرن لەهەركەسێك گەر بیەوێت بەهەر شێوەیەك كەخۆیی دەیەوێت تەعبیر لەگەورەیی وەفاداری بۆ ئەوزاتە بكات، ئەركی ئەوان پارستنی ئەوكەسایەتییە كە وەك سەركردەیەكی میللی خۆشەویست مەراسیمی بەخاكسپاردنی بۆكرا. وەفاداری گۆرانخوازەكان بۆ نەوشیروان مستەفا درێژە پێدانی پەیامەكانیەتی نەك خۆ بەخاوەنكردنی و راگرتن و نیشاندانی تەنها وەك سەركردەی گروپێكی دیاریكراو، چونكە چیتر نەوشیروان مستەفا تەنها سەركردەی هەر گۆرانخوازەكان نییە بەڵكو سەركردەی میللەتێكە".

سەرلەبەیانیی‌ رۆژی هه‌ینی 19ی‌ ئایاری 2017، شۆڕش حاجی‌ وتەبێژی‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان ڕایگەیاند، نەوشیروان مستەفا رێکخەری‌ گشتیی‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان لە دوای‌ ململانێیەکی‌ سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، کۆچی‌ دوایی‌ کرد.

نەوشیروان مستەفا، رێکخەری‌ گشتیی‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان لە تەمەنی‌ 73 ساڵیدا کۆچی‌ دوایی‌ کرد و ڕۆژی‌ ٢٠ی‌ ئایاری 2017 لەسەر وەسیەتی‌ خۆی‌ لە گردی‌ زەرگەتەی شاری‌ سلێمانی و لە رێوڕەسمێکی‌ جەماوەریدا بە خاکسپێردرا.

رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه‌ 20 و 21ی ئایاری 2017، له‌ شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دانراو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ركرده‌ی سیاسی و رۆشنبیری و كه‌سایه‌تی له‌ چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد و هه‌ر دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتایی هاتنی پرسه‌كه‌ی راگه‌یاند. 


PM:01:59:22/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 69705 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو