وه‌زاره‌تی دارایی رێنماییه‌كی له‌سه‌ر دامه‌زراندن له بری مووچه‌خۆر بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنماییه‌كی له‌سه‌ر دانان و دامه‌زراندن له بری مووچه‌خۆر بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاریاندا ئه‌و پڕۆسه‌یه رابگرن.
له نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: "دوای رێنماییمان ژماره 12ی ساڵی 2017، پێتان راده‌گه‌یه‌نین كه بڕیارماندا به راگرتنی كاركردن به بڕگه‌ی چوار له رێنمایی سه‌ره‌وه‌مان، دانان و دامه‌زران (فصل و نشر) له بری مووچه‌خۆر".
ده‌شڵێت: "ئه‌م رێنماییه له 13ی ئایاری 2017ه‌وه كاری پێده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه".
PM:04:30:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 9705
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت